گواستیانەوە بۆ مەیدانە تازەکە

مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی بە تەواوی داخرا

964+

دیلان محەمەد جەزا

مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی بە تەواوی داخرا و هەندێک لە کاسبکاران جێگاکانیان گواستەوە بۆ مەیدانە تازەکەی نزیک دەمرکان.

فاروق ئەحمەد نوێنەری کاسبکارانی مەیدانی ئاژەڵان بە 964ـی وت، ئێستا بە تەواوی مەیدانی ئاژەڵان داخراوە و کەسی تیادا نەماوە، هەندێک لە کاسبکاران چونەتە مەیدانە نوێکەی نزیک دەمرکان.

باسی لەوەکرد، کاسبکاران زەرەرمەند بوون لەو گواستنەوەیە و هیچ قەرەبوویەک نەکرانەوە بەرامبەر لێسەندنەوەی جێگاکەیان و لە مەیدانە نوێیەکە بە نرخێکی گران دوکانیان پێ فرۆشراوە.

ئەوەی خستەڕوو، لە مەیدانە نوێیەکە دوکانێکی 70 مەتری بە 20 ملیۆن دینار پێیان فرۆشراوە و مانگانە دەبێت 100 هەزار دیناریش بدەن.

وتی:”بەهۆی ئەو گواستنەوەیە زۆرێک لە کاسبکاران بێ کار بوون و توانای کڕینی دوکانیان نەبووە لە مەیدانەکە و هەندێکی دیکە وازیان لە پیشەکە هێناوە”

پێداچوونەوە: توانا نەقی

كاسبكارانی مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی گردبوونەوە

كاسبكارانی مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی گردبوونەوە