لەلایەن سەرۆکیی شارەوانی ئاکرێوە

هەوڵدەدرێت موچەی کارمەندانی چاودێری زیادەڕۆیی ئاکرێ زیاد بکرێت

964+

ژێوار خدر

کارمەندانی چاودێریی زیادەڕۆیی قەزای ئاکرێ کە سەر بە شارەوانیی ئاکرێن و رۆژانە زیاتر لە هەشت کاژمێر لە ئەرکدان بۆ چاودێری کردنی گەڕەک و شەقامەکانی سنووری قەزای ئاکرێ، لەپێناو رێگری کردن لە دروستکردنی خانوو و بینا بەشێوەی زیادەڕۆیی لەلایەن هاوڵاتییانەوە، سەرۆکی شارەوانیی قەزاکەش دەڵێت، ئەرکییان زۆرە و موچەیان کەم.

بڵند زێباری، سەرۆکی شارەوانی ئاکرێ بە 964ـی وت، ژمارەی کارمەندەکان 38 کارمەندە و موچەکەیان 300 هەزار دینارە، کە لەچاو ئەرک و ماندووبوونەکانییان زۆر کەمە و لەهەوڵدام لە ساڵی داهاتووەوە موچەکانیان بۆ زیاد بکرێت، ئەگەر نەتوانین موچەکانیشیان بۆ زیاد بکەین، هەوڵدەدەین هیچ نەبێ دەرماڵەی مەترسییان بۆ ببەستین.

وتیشی، ئەو کارمەندانە چاودێرن و بە جلوبەرگی مەدەنییەوە بە شەو و رۆژ لە ئەرکدان و بەردەوام بە ئۆتۆمبێلەکانی خۆیان لە ناو شەقام و کوچەکانی تەواوی سنووری قەزاکە دەگەڕێن و لە هەر شوێنێک زیادەڕۆیی هەبێت، پۆلیسی شارەوانی لێ ئاگادار دەکەنەوە بۆ ئەوەی رێگری لێبکەن.

ئاماژەی بەوەشدا، تەنیا دوو ئۆتۆمبێلی شارەوانی هەن کە هەندێک جار ئەو کارمەندانە سوودیان لێ وەردەگرن، لە رۆژانی پشوو و بۆنەکانیشدا ئەم کارمەندانە پشوو وەرناگرن و لە چاودێری کردن بەردەوامن.

شارەوانی ئاکرێ موچە به‌ ژینگەپارێز و گوێدرێژەکانیان د...

شارەوانی ئاکرێ موچە به‌ ژینگەپارێز و گوێدرێژەکانیان ده‌دات