"چیرۆکی من چیرۆکی 135 نەفەر عێراقی و 17 کوردە"

هاوڵاتییەکەی سەروچاوە کە دوای 21 ساڵ لە ئەفریقا دۆزرایەوە؛ قسەی بۆ 964 کرد

964+

شۆڕش قادری

هاوڵاتییەکی ناحیەی سەروچاوەی دەڤەری راپەڕین، کە دوای 21 ساڵ لە بێسەروشوێنبوونی لە ئەفریقا دۆزرایەوە، مانگی داهاتوو مامەڵەی گەڕانەوەی بۆ زێدی خۆی دەستپێدەکات و بە کەسوکاری شاد دەبێتەوە.

سەیفوڵا حوسێن ئەو هاوڵاتییەیە کە ئێستا لە ئۆگەندایە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە 964ـی وت، “ساڵی 1996 چوومەتە ئێران، دوای چوار ساڵ مانەوە لەو وڵاتە چوومە دوبەی، لەوێشەوە رەوانەی سۆماڵ کرام و دواتر خۆم گەیاندە بەریتانیا، دوای چەند رۆژێک مانەوە لە بەریتانیا دیپۆرتی سۆماڵ کرامەوە، دواتر چوومە کینیا و لەوێشەوە بۆ ئۆگەندا، لە ساڵی 2003ـشەوە پەیوەندیم لەگەڵ کەسوکارم پچڕا و هیچ هەواڵێکمان لەیەک نەبوو”.

وتیشی، “چیرۆکی من دوور و درێژە و بەدوو دێڕ و سێ دێڕ تەواو نابێ، چیرۆکی من چیرۆکی 135 نەفەر عێراقی و 17 کوردە، کە هاتمەوە کوردستان، هەمووی دەگێڕمەوە”.

“دوای ئازادبوونم لە زیندان، نزیکەی دوو ساڵە لە ئۆگەندا هاوسەرگیریم کردووە و ئێستا کوڕێکی تەمەن یەک ساڵمان هەیە، 15.1.2025 دەست دەکەم بە مامەڵەی گەڕانەوەمان بۆ کوردستان و دوای تەواوبوونی مامەڵەکانمان دەگەڕێینەوە”، سەیفوڵا ئەم زانیاریانەشی درکاند.

درەنگانی شەوی 15 لەسەر 16ـی ئەم مانگە، 964 وەک یەکەم میدیای کوردی هەواڵی پەیدابوونی سەیفوڵا حوسێنی لەزاری خدری برای بڵاوکردەوە.

دوای 28 ساڵ لە ئەفریقا دۆزرایەوە

دوای 28 ساڵ لە ئەفریقا دۆزرایەوە

پێشمەرگەیەک دوای  10 ساڵ بێسەروشوێنبوون ئەمڕۆ لە سوریا ...

پێشمەرگەیەک دوای  10 ساڵ بێسەروشوێنبوون ئەمڕۆ لە سوریا دۆزرایەوە