مانگرتن و ناڕەزایی شۆفێرانی بارهەڵگر گوڵیدا

چوار بەرپرسی مەرزی پەروێزخان بەتۆمەتی گەندەڵی دەستگیر کران

964+

شۆڕش قادری

دواجار مانگرتن و ناڕەزایی شۆفێرانی بارهەڵگر لە مەرزی پەروێزخان گەیشتە ئەنجام و چوار بەرپرسی مەرزکە لە دیوی ئێران، بەتۆمەتی گەندەڵی و بەرتیل وەرگرتن دەستگیر کران.

بارھەڵگرەکانی مەرزی پەروێزخان دەستیان بە جوڵە کردەوە

بارھەڵگرەکانی مەرزی پەروێزخان دەستیان بە جوڵە کردەوە

رۆژی 6.10.2024 شۆفێرانی بارھەڵگر لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان، مانیان گرت و دوای سێ رۆژ مانگرتنەکەیان شکاند و دەستیان بەجوڵە کردەوە.

ئەوکات شۆفێرێکی بارھەڵگر بە 964ـی وت، “کەسێک کە پلەدارێکی سەربازییە بەناوی (کەریمی) لە دیوی ئێرانەوە، کێشە بۆ شۆفێرە کوردەکان دروست دەکات و بیانوومان پێدەگرێت”.

ئەو دەیگوت، “پێشتر بە دەبە سووتەمەنیمان لە ئێرانییەکان دەکڕی و دەمانهێنایە ئەمدیوم، بەڵام ماوەیەکە قەدەغە کراوە و رێپێدراو نییە، سەرەڕای ئەوەش ئێرانییەکان فێربوون و ئێستا بە زۆر دەبە بەنزین و گاز دەخەنە ناو ئۆتۆمبێلی کوردەکان، ئەگەر دوو دەبە بەنزین یان گازەت پێبێت، ئەو بەرپرسە ئێرانییە بە رێژەی 20 دەبە سزای داراییت دەدات و لە حەقی خۆی زیاتر وەردەگرێت”.

ئاژانسی هەواڵی ئیرنا لەزای عەلی رۆستەمی داواکاری گشتی قەسری شیرین بڵاویکردووەتەوە، “بەتۆمەتی گەندەڵی و پارە وەرگرتن لە شۆفێران بەشێوەی نایاسایی و دروستکردنی پشێوی لە مەرزی پەروێزخان، چوار بەرپرسی مەرزەکە دەستگیر کراون”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو چوار کەسە دوو رۆژ لە زیندان بوون و دواتر بە کەفالەت تا رۆژی دادگاییکردنیان ئازاد کراون.

داواکاری گشتی قەسری شیرین هۆشداریداوە لەوەی کە هەر کەس و لایەنێک بەوجۆرە کارانە پشێوی کە مەرزکە دروست بکات، رووبەڕووی یاسا دەبێتەوە.

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئەو  پرسە  964 پەیوەندی کرد بە عەباس ئیسماعیل سەرپەرشتیاری مەرزی پەروێزخانەوە، ئەو وتی، “ئاگامان لەو بابەتە نییە”.

دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان یەکێکە لە مەرزە فەرمییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران و کەوتووەتە نێوان قەزای کەلار و شاری قەسری شیرینـی سەر بە پارێزگای کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

نزیکەی یەک ملیۆن و 260 هەزار تۆن کاڵا لە پەروێزخانەوە ها...

نزیکەی یەک ملیۆن و 260 هەزار تۆن کاڵا لە پەروێزخانەوە هاوردە کراوە

چەند بەشێکی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان نۆژەن دەکرێ...

چەند بەشێکی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان نۆژەن دەکرێتەوە