بەشێک لە کارەکانی تەواو بووە

چەند بەشێکی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان نۆژەن دەکرێتەوە

شۆڕش قادری

بەشی نشینگە و رێڕەوی هاتوچۆی گەشتیاران لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان نۆژەنکرایەوە.

عەباس ئیسماعیل سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان بە 964ـی وت، ” لەسەر راسپاردەی وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستکراوە بە نۆژەنکردنەوەی بەشی نشینگەی دەروازە و رێڕەوی هاتووچۆی گەشتیاری نێوان وڵاتی ئێران و هەرێمی کوردستان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا بەشێکی کارەکانی تەواو بووە و دوو بەشی دیکەی ماوە کە لە رۆژانی داهاتوو تەواو دەبێت و دەچێتە خزمەتی هاوڵاتیان و گەشتیارانەوە.

دەروازەی سنووریی پەروێزخان دەکەوێتە سنووری گەرمیان و یەکێکە لە دەروازە نێودەوڵەتیەکانی هەرێم لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران.