هەڵمەتی چاندن دەستی پێکرد
“سلێمانی زیاتر لە سێ ملیۆن دار و نەمامی هەیە”
دیلان محەمەد جەزا
ئەمڕۆ هەڵمەتی چاندنی 550 نەمام لە شاری سلێمانی دەستی پێکرد و سلێمانیش نزیکە لە ستانداردی جیهانی بۆ رێژەی سەوزایی، بەڕێوەبەری باخچەكانیش ئاشكرای دەكات، لە سلێمانی زیاتر لە سێ ملیۆن نەمام و دار هەن.
بەهرۆز سالار بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی، ئەمڕۆ سێشەممە 24.12.2924 بە 964 وت، ئەمڕۆ 550 داری توو لە شاری سلێمانی دەچێندرێن و دابەش کراوە بەسەر هەریەکە لە شەقامەکانی دابان و سۆران.
وتیشی، سەرقاڵی کۆکردنەوەی داتان لە بارەی ئاستی سەوزایی لە شاری سلێمانی و زۆر نزیکن لە ئاستی ستاندار و لەم ساتەدا نزیکەی 19.5% رێژەی سەوزایی هەیە.
ئەوەشی خستەڕوو، پڕۆسەی سەرژمێری بۆ دار لە سلێمانی باسی لێوە کراوە، بەڵام ئاسان نییە و ئێستا لە سلێمانی نزیکەی سێ ملیۆن دار و نەمام هەن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا