لە سنوورى شارباژێر

كچێكی تەمەن 16 ساڵ كوژرا

964+

ئەحمەد محەمەد _ سلێمانی

شەوی رابردوو، كچێكی تەمەن 16 ساڵ لە گوندی موسەك لەناحیەی سیوەیلى قەزاى شارباژێر، بە فیشەك كوژرا.

سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە 964ـى وت، “شەوی رابردوو تەرمی كچێك هێنراوەتە پزیشكی دادی سلێمانی و ئاسەواری فیشەكی پێوەبووە و کوژراوە، وتەی كەسوكاری وەردەگرێت و لە بنكەی پۆلیسی باسنێ پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە”.

وتیشی، كچەكە ناوی (س،ا)، تەمەنیشی 16 ساڵە، پیشەیان مەڕدارییە و رووداوەكە لە گوندی موسەكی سەر بە ناحیەی سیوەیل روویداوە.

ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا كەس لە سەر رووداوەكە دەستگیرنەكراوە، چاوەڕێی وتەی كەسوكاری و وەڵامی دادوەر دەكەن و هەركەسێك تاوانەکەى ئەنجامدابێت، فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەردەچێت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

دوای رۆژێک لە کوشتنی کچەکەی، خۆی رادەستی پۆلیس کرد

دوای رۆژێک لە کوشتنی کچەکەی، خۆی رادەستی پۆلیس کرد