بەرز بووەتەوە

نرخى نەوت 73 دۆلارى تێپەڕاند

964+

وریا فەتاح

لەگەڵ دەستپێکى هەفتەیەکى نوێى بازاڕى جیهانى نەوت، نرخەکەى بەرەو بەرزبوونەوە هەنگاوینا و 73 دۆلارى تێپەڕاند.

ئەمڕۆ دووشەممە 23.12.2024، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی جیهانیدا بە 73 دۆلار و 27 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخەکەی 0.33% بەرز بووەتەوە.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی سووكی تێكساس بە 69 دۆلار و 85 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت بەڕێژەی 0.39 بەرز بووەتەوە.

دوای کەوتنی رژێمی سوریا و گۆڕانکارییە خێراکانی ناوچەکە، نرخی نەوت کەمێک دابەزینی بەخۆیەوە بینی، هۆکارێکی دیکە ئەوەیە کە بازرگانانی جیهان چاوەڕێی سزای زیاتر بۆ سەر ئێران و روسیا وەک دوو گەورە بەرهەمهێنەری نەوت دەکەن.

نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ گەیشتووەتە 72 دۆلار

نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ گەیشتووەتە 72 دۆلار