وەزیری ناوخۆ رەزامەندی دا

کارئاسانی بۆ دەرهێنانی پاسپۆرتی عێراقی کرا

964+

شۆڕش قادری

چەند ئاسانکارییەک بۆ دەرهێنانی پاسپۆرتی عێراقی کرا و بۆ لەمەودوا تەنیا بە کارتی نیشتمانی دەتوانی پاسپۆرت دەربکەی، گرنگیش نییە ناوی شوێنی نیشتەجێبوونت دیاریی بكەیت.

بەپێی نووسراوێک کە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردووەتەوە، بە مەبەستی کەمکردنەوەی رۆتین و ئاسانکردنی رێکارەکان بۆ دەرهێنانی پاسپۆرت، وەزیری ناوخۆ رەزامەندی داوە بە:

1-لەناوخۆی عێراق لە هەر نووسینگەیەکی پاسپۆرت بەبێ بەستنەوەی بە شوێنی نیشتەجێبوون، پاسپۆرت بە هاوڵاتیان دەدرێت.

2- بۆ بەدەستهێنانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی تەنیا پشت بە کارتی نیشتمانی، پاڵپشت بە یاسای کارتی نیشتمانی ماددە 3ـی ساڵی 2011 دەبەسترێت.

وێنەیەکی نووسراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە خوارەوەیە:

کارئاسانی بۆ دەرهێنانی پاسپۆرتی عێراقی کرا

لە 29ـی ئەم مانگەوە  مامەڵەی رەگەزنامە، پاسپۆرت و ئیقام...

لە 29ـی ئەم مانگەوە مامەڵەی رەگەزنامە، پاسپۆرت و ئیقامە رادەگیرێت

نووسینگەی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی عێراقی لە لۆس ئەنجلسی ئ...

نووسینگەی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی عێراقی لە لۆس ئەنجلسی ئەمریکا کرایەوە