• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo
لەماوەی یەک ساڵدا تورکیا 500 جار پێشێلکاری لە رۆژئاواى کوردستان ئەنجامداوە

دیمەنی ناوچەیەکی رۆژئاوا لەدوای جەنگ وێنە: سۆشیاڵ میدیا

رێکخراوی رێسا بۆ مافەکانی مرۆڤ

لەماوەی یەک ساڵدا تورکیا 500 جار پێشێلکاری لە رۆژئاواى کوردستان ئەنجامداوە

964+

ژێوار خدر

بەپێی راپۆرتێک کە رێکخراوی رێسا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردووەتەوە، تورکیا لەماوەی یەک ساڵدا 500 پێشێلکاری لە رۆژئاوای کوردستان ئەنجامداوە، کە بووەتە هۆی زیانی گیانی و مادی بەرچاو.

بەپێى راپۆرتى رێکخراوەکە، پێشێلکارییەکانی تورکیا بووەتە هۆی ئاوارەبوونی هەزاران هاوڵاتی مەدەنى و وێرانکردنی دەیان گوند و ناوچەی نیشتەجێبوون لە رۆژئاوای کوردستان، جگە لەوەی خزمەتگوزارییەکان و ژێرخانی ئابوری ناوچەکەی بە ئامانج گرتووە، کە ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی رۆژانەی خەڵک دروستکردووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە رێگەی بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو، بە ئامانجگرتنی ناوچە مەدەنییەکان، و پێشێلکردنی سەروەری خاکی ناوچەکە، تورکیا پێشێلی چەندین رێککەوتننامەی نێودەوڵەتی و یاسای نێودەوڵەتی مرۆیی کردووە، هەروەها بەردەوام دەستدرێژی دەکاتە سەر سەرچاوە سروشتییەکان و ئاوی خواردنەوەی هاوڵاتیان.

رێکخراوەکە، داواش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات، هەڵوێستی جدی و کرداری وەربگرێت بەرامبەر پێشێلکارییەکانی تورکیا و دەڵێت،  پێویستە گوشاری نێودەوڵەتی بخرێتە سەر تورکیا بۆ راگرتنی ئەم پێشێلکارییانە و قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان.

هەروەها داوای دامەزراندنی لیژنەیەکی نێودەوڵەتیش دەکات، بۆ لێکۆڵینەوە لە پێشێلکارییەکان و بەدواداچوونی یاسایی.

تورکیا 70 جار بە درۆن هێرشی بۆسەر رۆژئاوای کوردستان ئەن�...

تورکیا 70 جار بە درۆن هێرشی بۆسەر رۆژئاوای کوردستان ئەنجامداوە

دانیشتوانى گوندى تۆپزاوە بڕیاریاندا، خێوەت هەڵدەدەن و خۆپیشاندان دەکەن

کۆبوونەوەى دانیشتوانى گوندى تۆپزاوە...وێنە: تایبەت بە 964+

4500 دۆنم زەوى گوندەکە کێشەى لەسەرە

دانیشتوانى گوندى تۆپزاوە بڕیاریاندا، خێوەت هەڵدەدەن و خۆپیشاندان دەکەن

964+

کاروان ساڵحى- کەرکوک

لەسەر کێشەى زەوییە کشتوکاڵییەکانیان، ئەمشەو دانیشتوانى گوندى تۆپزاوەى کەرکوک کۆبوونەوە و بڕیاریاندا پارێزەر دابین بکەن بۆ بەرگریکردن لەو سکاڵایەى کە سوپا لەسەرى تۆمار کردوون.

کۆی گشتی زەوەیە کێشە لەسەرەکانی گوندی تۆپزاوە چوار هەزار و 500 دۆنم زەوى کشتوکاڵییە

ماوەیەکى زۆرە جوتیارانى گوندى تۆپزاوەى کەرکوک گرفتارن بەدەست کێشەى زەوییە کشتوکاڵییەکانیانەوە، تا واى لێهات سوپاى عێراق سکاڵاى یاسایى لەسەر تۆمارکردن، هەر بۆیە ئەمشەو ریشسپى و پیاوماقوڵ و گەنجە خوێندەوارەکانى گوندەکە لە ناو خۆیاندا کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و گفتوگۆیان کرد بۆ دۆزینەوەى چارەسەرێک.

بەپێى دەرەنجامى کۆبوونەوەکە کە ناوەڕۆکەکەى بۆ 964 نێردراوە، دانیشتوانى گوندى تۆپزاوە، چەند بڕیارێکیان دا کە ئەمانەن:

یەکەم، دابینکردنی دوو پارێزەری پسپۆڕ و شارەزا بۆ بەرگریکردن لە جووتیاران و هاووڵاتیان لە دادگا لە سەر دۆسیەی سکاڵاکەی سوپا.

دووەم، رێکخستنی خۆپیشاندانی ئاشتییانە کە دواتر شوێن و کاتەکە رادەگەیەنرێت.

سێیەم، هەڵدانی خێمەی ناڕەزایەتی و راگەیاندنی مانگرتن تا داواکارییەکانمان جێبەجێدەکرێن، دواتر کات و شوێنی خێوەتەکە دیاری دەکەین.

چوارەم، تێچوی پارێزەر ودۆسییەکە لە ئەستۆی خەڵکی تۆپزاوەیە.

لاى خۆیەوە ساتع ناسیح نوێنەری دانیشتوانی گوندی تۆپزاوە بە 964ـی وت،” کۆی گشتی زەوەییە کێشە لەسەرەکانی گوندی تۆپزاوە چوار هەزار و 500 دۆنم زەییە کە وەزارتی بەرگری عێراق داوای دەکات”.

“لە ئێستادا لەسەر پێنج پارچە زەویی کە نزکەی 300 دۆنم زەوی دەبێت سوپای عیراق سکاڵاى تۆمارکردوە، رۆژی یەکشەممە 26 جوتیاری کوردی گوندی تۆپزاوە دەدرێنە دادگا”، نوێنەرەکەى گوندى تۆبزاوە واى وت.

باسى لەوەشکرد، بڕیارە سبەینێ کاتژمێر 11:00ـى پێشنیوەڕۆ سەردانی پارێزگاری کەرکوک بکەن و ئێوارەکەشی لە هۆڵی پرسەکان لە ناو گوندی تۆپزاوە، دواین پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن و بڕیارى نوێ دەدەن.

جوتیارانى کورد بە داسێکەوە بەرامبەر سوپا و عەرەبى هاور...

جوتیارانى کورد بە داسێکەوە بەرامبەر سوپا و عەرەبى هاوردە وەستاون