لانیکەم 20 کەس بریندارن و گومان دەکرێت هێرشی تێرۆریستی بێت

ئۆتۆمبێلێک خۆی کرد بە بازاڕێکی کریسمسدا لە ئەڵمانیا

964+

ژێوار خدر

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، ئۆتۆمبێلێک بەخێراییەکی زۆر خۆی کرد بە بازاڕێکی کریسمسدا، کە قەرەباڵخییەکی زۆری تێدابوو و بەپێی میدیاکانی ئەو وڵاتە، زیاتر لە 20 کەس بریندار بوون و پۆلیسی ناوچەکەش لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووە و گومان دەکرێت هێرشی تێرۆریستی بێت.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی تێلێگراف، ئۆتۆمبێلەکە لە یەکێک لە بازارەکانی تایبەت بە جەژنی کریسمسدا لە شاری ماگدێبۆرگی وڵاتی ئەڵمانیا، خۆی کردووە بە ناو خەڵکەکەدا و بەلانی کەمەوە 20 کەس بریندار بوون.

ئاژانسی هەواڵی DPAـی ئەڵمانیا بڵاویکردووەتەوە، شۆفێرەکە دەستگیرکراوە و پۆلیسیش بازاڕەکەیان داخستووە و لێکۆڵینەوەیان لە شوێنەکە دەستپێکردووە.

سەبارەت بە رووداوەکە وتەبێژی پۆلیسی خۆجێیی دەڵێت: “هێشتا بە تەواوی نازانین چی روویداوە.”

بازاڕەکانی جەژنی کریسمس لە ئەوروپا زۆرجار بوونەتە ئامانجی هێرشی تیرۆریستی و هەردوو وڵاتی فەرەنسا و ئەڵمانیاش ئاسایشیان چڕتر کردووەتەوە لە پێناو پاراستنی خەڵکەکەیان.

ئه‌ڵمانیا هۆشداری له‌ هێرشی تیرۆریستی بۆ سه‌ر یارییه...

ئه‌ڵمانیا هۆشداری له‌ هێرشی تیرۆریستی بۆ سه‌ر یارییه‌كانی یۆرۆ ده‌دات