لە کەلار

ئۆتۆمبێلێک بەهۆی شۆرتی کارەباوە سووتا

ژێوار خدر

لە کەلار ئۆتۆمبێلێک ئاگری گرت و بە تەواوی سووتا و هیچ زیانێکی گیانی نەبوو.

بنکەی بەرگری شارستانی کەلار ئەمڕۆ هەینی 20.12.2024 بڵاویکردەوە، کە لەکاتژمێر  5:20  خولەکی ئێوارە ئۆتۆمبیلێک لە گوندی بامۆك ستی  لە کەلار ئاگری گرتووە و بە تەواوی سووتاوە.

روونیشیکردەوەتەوە، هۆکاری سووتانی ئۆتۆمبێلەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە،  هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.