شوێنی هاندەران رووخاوە

لە پێشبڕکێی ئۆتۆمبێلی هەولێر 15 کەس بریندار بوون 

964+

توانا نەقی

يەکێتی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکيلی هەولێر ئەمڕۆ هەينی پێشبرکێيەکی بۆ چەندين ئۆتۆمبێل سازکر لە شەقامی لاوان و بەهۆی رووداوێکەوە 15 کەس بریندار بوون.

شاخەوان سەعید وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر لە گروپی رۆژنامەونوسان لە واتسئاپەوە بڵاویکردەوە، يەکێتی ئۆتۆمبێل وماتۆڕسکيلی هەولێر ئەمڕۆ هەينی پێشبرکێيەکی بۆچەندين ئۆتۆمبێل سازکرد لە شەقامی لاوان بە هۆی تێکشکانی شوێنی هاندەران زياتر لە 15 هاوڵاتی زامدار بوون.

دەشڵێت، تيمی رزگارکردنی بەڕێوەبەرايەتی بەرگری شارستانی هەولێر کە  لە سەرەتای پێشبڕکێکە جێگير کرابوون بە شێوەيەکی خێرا فرياگوزاری سەرەتاييان بۆ بريندارەکان کردووە و گيانی چەندين هاوڵاتیيان لە مردن رزگارکرد.

بە پێی گرتە ڤیدییەک کە بڵاو بووەتەوە شوێنی دانیشتنی هاندەرانیان بە ئەسکەلە بەسووتەوە تێکشکاوە و ئەو هاوڵاتیانە بەشێکیان قاچیان شکاوە.