هەواڵی هونەری

هەواکەی ساردە و ترێندی هەفتە گەرمە

964+

پەری ساڵح

نەڤید و بانە و سەنا بەرزنجی و عەزیز وەیسی مونافەسەی گۆرانییانە و خوا یار بێت دەنگە رەسەنەکەی کوردان دەگەڕێتەوە

ترێندی هەفتە هەرچی هەواڵی سینەما و گۆرانی و هونەرمەندانە بۆی کۆکردوونەتەوە، لەمەودوا هەر رۆژی لەدایکبوونی خۆتان و ئازیزانتان بوو گوێ لە عەرەبی ئینگلیزی مەگرن، نەڤید زەردی بە کوردی جەوەکەی بۆ خۆشکردوون و کلیپی لالالای بۆ کردوون، بانە و سەنا بەرزنجیش بۆ دڵ شکاوەکان گۆرانی دەڵێن و عەزیز وەیسیش لە گیرفانی خۆی کلیپێکی لە ئەمریکاوە بەرهەمهێناوە و بڕی 22 هەزار دۆلاری تێچووە.

ئەم هەفتەیە دوو فیلمی نوێی کوردی لە سینەماکان نمایشکران، زارێ کۆمەڵگا هۆشیار دەکاتەوە لە ماددەی هۆشبەر، مەهسا پێکەنی، کە ناوی یەکێکی ترە لە فیلمەکان، بۆ گەیاندنی خەمەکانی ژنی کوردە بە جیهان.

جیهان و بانە و نەڤید زەردی ترێندی گەرمی هەفتەن

جیهان و بانە و نەڤید زەردی ترێندی گەرمی هەفتەن