پارێزگار: بەردەوام دەبین

نۆژەنكردنەوەی بەشێكی شەقامی 120 مەتریی هەولێر دەستیپێكرد

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، بەشێكی شەقامی 120 مەتری لە پانتایی نێوان رێگەی موسڵ تا رێگەی شەقڵاوە نۆژەندەكرێتەوە و كارەكان دەستیپێكردووە، هەروەها دەڵێت، نۆژەنكردنەوە بەردەوام دەبێت.

ئومێد خۆشناو  ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 19.12.2024 بە 964ی راگەیاند، كارەكانی نۆژەنكردنەوەی شەقامی 120 مەتریی هەولێر، بە شێوەیەكی دیاریكراو لە رێگەی موسڵ بۆ شەقڵاوە دەستیپێكرد.

وتیی، لەسەر رێژەی 15%ی بودجەی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر نۆژەندەكرێتەوە، نۆژەنكردنەوەی بەشی دیكەی شەقامەكە و هەر شوێنێكی دیكەش پێویست بێت، بەپێی توانا نۆژەندەكرێنەوە و كارەكان بەردەوام دەبن.

شەقامی 120ی كە بە شێوەیەكی بازنەییە و 38 كیلۆمەترە، یەكێكە لە شەقامە ستراتیژییەكان و زۆرترین هاتوچۆ و جووڵەی لەسەرە.

پارێزگای هەولێر دەڵێت، لەم قۆناغەی پرۆژەكەدا كاری رێكخستن و چاككردنەوەی شەقامەكە لەو بەشەی دیاریكراوە، دەكرێت.

ئەو بەشەی دیاریكراوە  نۆژەن بكرێتەوە، “رێگەی موسڵ تا رێگەی شەقڵاوە”، بەپێی ئەو سێرچەی 964 كردوویەتی، كاتی خۆی لە لایەن كۆمپانیاكانی هێمن گرووپەوە دروستكراوە، كۆمپانیایەكی دیكەش بەشێكی دیكەی شەقامەكەی دروست كردووە.

شەقامی 120 مەتری لە ساڵی 2013 دەست بە دروستكردنی كراوە و بە ساڵی 2017 كرایەوە، كە بە دەوری هەولێردا دەسووڕێتەوە و پانیی هەر سایدێكی 15 مەترە.

شەقامی 120 مەتری هەولێر جوان دەکرێت

شەقامی 120 مەتری هەولێر جوان دەکرێت