دیمه‌نێكی كاركردن له پڕۆژه‌كه‌ى ئاوى كۆمه‌ڵگاى جه‌ژنیكان... وێنه: ئاوى ده‌وروبه‌رى هه‌ولێر.
3000 ماڵه ئاواره‌ى لێیه
تۆڕه كۆنه‌كه‌ى ئاوى كۆمه‌ڵگاى جه‌ژنیكان له به‌حركه دەگۆڕدرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئاوى ده‌ورووبه‌رى هه‌ولێر ده‌ستى به پڕۆژه‌یه‌ك كردووه بۆ گۆڕینى تۆڕى ئاوى خواردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى جه‌ژنیكان، ئەو کۆمەڵگایە سێ هه‌زار ماڵه ئاواره‌ى جیاوازى لێده‌ژیت و كه‌وتووه‌ته سنوورى ناحیه‌ى به‌حره‌كه‌ى پارێزگاى هه‌ولێر.
تۆڕى ئاوى ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه كۆن بووه و كێشه‌و گرفتى زۆرى له گه‌یاندنى ئاو بۆ ماڵه ئاواره‌كان دروستكردبوو.
پێشتر ئەم کۆمەڵگەیە تایبەت بوو بە خێزانە ئاوارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەڵام لەم ساڵانەی دوایی ئاوارەکانی رۆژئاوای کوردستان خێزانە عەرەبەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقیشی لێ دەژیت.
رێزان سه‌عدى، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاوى ده‌ورووبه‌رى هه‌ولێر به 964ـى راگه‌یاند، 95% ـى پڕۆژه‌كه ته‌واو كراوه و به‌م نزیكانه ئه‌وه‌ى ماوه ته‌واو ده‌كرێت.
وتیشی “به‌درێژایی حه‌وت كیلۆمه‌تر بۆرى بۆ ئه‌م تۆڕه دابه‌شكراوه و نزیكه‌ى 225 ملیۆن دیناریشی بۆ خه‌رجكراوه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردن، پڕۆژه‌كه لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیەکەیان بەشێوەی راستەوخۆ لەسەر بودجەی فریاکەوتنی پارێزگای هەولێر جێبەجێ ده‌كرێت.
هه‌ر له سنووروى به‌حركه، بە سەرپەرشتی هۆبەی بیرەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاوی دەوروبەری هەولێر، بیری بەدیلی ژمارە دوو لە گوندی سەیدان سەر بەو ناحیەیه بە قووڵی 450 مەتر کۆتایی پێهات.
یه‌كه‌مجاره بیر له‌و گونده لێده‌درێت، به بەکارخستنی بیره‌كه کێشەی ئاوی خواردنەوەی گونده‌كه چارەسەردەبێت.