ماسیگرەکان و ماسییەکانیش نەماون

ئاوی رووباری زاب لە پردێ گەیشتە کەمترین ئاست

964+

ژوولی عەدنان

رووباری زاب پارساڵ ئەم کاتە سەرڕێژی ئاو بوو، ئەمساڵ بنمیچەکەی دەرکەوتووە، نە ماسیگری لێماوە نە ماسی تێدا دەژی، بە قسەی یەکێک لە چالاکوانانی ژینگەش، یەکێک لە هۆکارەکان عەمبارکردنی ئاوە.

رووباری زاب دەکەوێتە ناوچەی پردێ سەر بە پارێزگای کەرکوک، شاهین کوپرلوو، چالاکوانی ژینگەییە و بۆ 964 وتی، ”ئاوی رووبارەکە گەیشتووەتە کەمترین ئاستی، ئەمەش ئاسایی نییە، ساڵی پار ئەم کاتە سەرڕێژبوو، مانای ئەوەیە هاوینێکی وشکمان دەبێت و لە دوکانەوە ئاومان بە رێژەی پێویست بۆ ناکرێتەوە.

باسی لەوەش کرد، عەمبارکردنی ئاو بۆ کاتە ناوەخت و پێویستەکان هۆکارێکی دیکەی کەمبوونەوەی ئاوی رووبارەکەیە، هەر بۆیە داوای بەهاناوەچوون دەکەن.

دارا ئەحمەد، دانیشتووی ئەو ناوچەیەیە و دەڵێت، ”ئەو دیمەنەی دەیبینم ناخهەژێنە، پارساڵ ئەم کاتە لافاو لە رووبارەکە هەڵسابوو، بەڵام ئێستا رێڕەوی ئاوێکی ئاساییە، لە رووبارەکەدا تەنیا ناوەکەی ماوە”.

وتیشی ” ماسیگرەکان نەمان، ماسییەکانیش نەمان، کەش و جوانی رووبارەکەش نەما، وەرزێکی ساردوسڕ و بێبارانمان بۆ ماوەتەوە”.

لە زاب هاوڵاتیەک ئاو بردویه‌تى و تائێستا چاره‌نووسی ن...

لە زاب هاوڵاتیەک ئاو بردویه‌تى و تائێستا چاره‌نووسی نادیاره‌

گومان دەکرێت تورکیا چەکی قەدەغەکراوی لە ناوچەی زاب بەک...

گومان دەکرێت تورکیا چەکی قەدەغەکراوی لە ناوچەی زاب بەکارهێنابێت