دیمه‌نێكی پیسبوونى ژینگه‌ى هه‌ولێر كه ده‌سته‌ى پاراستنى ژینگه بڵاویكردووه‌ته‌وه.
ئاماری فه‌رمى
له ماوه‌ى مانگێكدا زیاتر له 1239 تۆن خۆڵ به‌سه‌ر هه‌ولێردا باریوه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی ئامارێكی فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر، له ماوه‌ى یه‌ك مانگدا له سنوورى پارێزگاكه، زیاتر له 1239 تۆن خۆڵ به‌سه‌ر هه‌ولێردا باریوه و ئه‌م خۆڵبارینه‌ش زیاتر له 153 هه‌زار دۆنم رووبه‌رى زه‌وى گرتووه‌ته‌وه.
ئاماره‌كه‌ى ئه‌م فه‌رمانگه‌یه كۆكراوه‌ى خۆڵبارینى مانگى تشرینی یه‌كه‌مى ئه‌مساڵه له هه‌ر چوار بنكه‌ى سه‌نته‌رى هه‌ولێر، كۆیه، پیرمام و هه‌ریر.
زۆرترین خۆڵبارین له سه‌نته‌رى پارێزگا بووه كه یه‌ك ملیۆن و 110 هه‌زار و 700 كیلۆگرام به رێژه‌ى 2.9 ملیگرام خۆڵ له‌سه‌ر رووبه‌رى 383 ملیۆن مه‌تر دووجا باریوه.
كه‌مترین رێژه‌ى خۆڵبارین له قه‌زاى هه‌ریر بووه كه بریتی بووه له حه‌وت هه‌زار و 560 كیلۆگرام به رێژه‌ى 1.08 ملیگرام له‌سه‌ر رووبه‌رى حه‌وت ملیۆن مه‌تر دووجا باریوه.
له قه‌زاى كۆیه‌ش 112 هه‌زار كیلۆگرام به رێژه‌ى 4.48 ملیگرام له‌سه‌ر رووبه‌رى 25 ملیۆن مه‌تر دووجا و له پیرمامیش هه‌شت هه‌زار و800 كیلۆگرام به‌رێژه‌ى 0.88 ملیگرام له‌سه‌ر رووبه‌رى یه‌ك ملیۆن مه‌تر دووجا باریوه.