ئاسەواری سێ فیشەک بە جەستەیەوە هەیە
تەرمی هاوڵاتییەک گەیەنرایە نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت لە سەیدسادق
964+
بڕوا مەجید – شارەزوور
تەرمی هاوڵاتییەکەی تەمەن 45 ساڵ گەیەنرایە نەخۆشخانەی گشتی شەهید شەوکەت لە سەیدسادق کە ئاسەواری سێ فیشەک بە جەستەیەوە هەیە.
کەمال سەعدون بەرپرسی بەشی فریاکەوتن لە نەخۆشخانەی گشتی شەهید شەوکەت بە 964ـی وت، “کەمێک پێش ئێستا تەرمی هاوڵاتییەک گەیەندرایە نەخۆشخانەکەمان، دوای پشکنین بۆمان دەرکەوت ئاسەواری سێ فیشەک بەجستەیەوە هەیە، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا”.
“ئەو هاوڵاتییە تەمەنی 45 ساڵە و پاسەوانی سنورە و دانیشتووی قەزای سەیدسادقە “، کەمال سەعدون وای وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا بەوردی هۆکاری رووداوەکە نەزانراوە و لێکۆڵینەوەی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری