وەزارەتی دارایی عێراق:

لەمڕۆوە دەست بە ناردنی موچەی مانگی 11 دەکەین

964+

ژوولی عەدنان

وەزارەتی دارایی عێراق دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لەمڕۆوە دەست بە ناردنی موچەی مانگی 11 دەکەن و چارەسەری ئەوانی تریش دەکەن

لە راگەیاندراوێکی وەزارەتی دارایی عێراقدا، کە ئەم ئێوارەیە بڵاویانکردەوە، هاتووە، موچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج دەکرێت و پارەی موچەی مانگی 11 لە ئەمڕۆوە کاری بۆ دەکرێت  .

هەروەها داوایان کردووە تێبینیە داراییەکان چارەسەر بکرێن، بۆ ئەمەش تیمێکی فەرمانگەی ژمێریاریی ناوەند دەنێردرێنە وەزارەتی دارایی کوردستان تا یارمەتییان بدەن بۆ رێکخستنەوەی بودجەی پەیوەست بە خەرجکردنی موچە و شایستەی خانەنشینان.

ئاماژە بەوەش کراوە، لەسەر ئەو بنەمایە موچەی مانگی 11 لە ئەمڕۆوە کاری بۆ دەکرێت تا دابەشی بکەن .

هەر لە راگەیاندراوەکەشدا هاتووە، لە ماوەی 10 رۆژدا لیژنەی ژمێریاری پێویستە هەموو پێداچوونەوەکان تەواو بکەن.

ئەمە لە كاتێكدایە ئەمڕۆ حكومەتی هەرێمی كوردستانیش رایگەیاند، لە سێشەممە دابەشكردنی موچەی مانگی 10 دەستپێدەكات.

ئەمڕۆ دەبێتە 76 رۆژ فەرمانبەرانی كوردستان موچەیان وەرنەگرتووە، كە موچەكانی دوو مانگی رابردووی تشرینی یەكەم و دووەمن.

لیستی مووچەی مانگی 10 رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا

لیستی مووچەی مانگی 10 رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا

بەشێکی تر لە مووچەی مانگی نۆ خرایە سەر هەژماری من

بەشێکی تر لە مووچەی مانگی نۆ خرایە سەر هەژماری من