کەشێکی سارد بەڕێوەیە و بەفر بارین دەستپێدەکات
کەش و هەوا
باران نابارێت و پلەکانی گەرماش بەردەوامن لە دابەزین
964+
توانا نەقی
سەرمای دوێنێ شەو بەجۆرێک بوو کە لە زۆرێک لە ناوچەکان هاتە خوار پلەی سفر و بێ وێنە بوو، ئەمڕۆش کەشناسی دەڵێت، پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن و ساردتر دەبێت.
بەشی پێشبینی کەش و هەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، بەشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرماش تا 4 پلەیەکی دیکە نزمتر دەبنەوە.
ئەمڕۆ یەک شەممە 15.12.2024
کەش/ ئاسمان بە گشتی ساماڵ وپەڵە هەور دەبێت .
پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە 2)-(4 پلەى سیلیزى بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
خێراى با / لەسەر خۆ- مامناوەند دەبێت (5 – 15 ) کم/ک .
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت
مەوداى بینین / لەنێوان (9 – 10 ) کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر :9 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 8 پلەى سیلیزى
دهۆک : 7 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 12 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 9 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 8 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : -3پلەى سیلیزى
سۆران : 5 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 13 پلەى سیلیزى