سەرۆكی شارەوانیی هەولێر:

لە 2024دا 120 پڕۆژەمان بە 110 ملیار دینار ئەنجام دا

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

سەرۆكی شارەوانیی هەولێر ئاشكرای كرد لە ساڵی 2024 توانیویانە 120 پڕۆژەی جۆراوجۆر لە سنووری پارێزگای هەولێر بە بڕی 110 ملیار دینار ئەنجام بدەن، روونیشیكردەوە خەریكی پلاندانان بۆ ساڵی نوێ.

كارزان عەبدولهادی ئەمڕۆ شەممە 14.12.2024 بە تۆڕی 964ی راگەیاند، لە سەرۆكایەتی شارەوانیی هەولێر خەریكی كۆبوونەوە و پلاندانانن بۆ ساڵی نوێی 2025، بۆ ئەوەی بتوانن زۆرترین پڕۆژە لە پارێزگای هەولێر ئەنجام بدەن.
وتیشی، ئەگەر كێشە و قەیرانی دارایی نەبێت، بەرنامەمان وایە زۆرترین پڕۆژە لە بوارە جیاجیاكانی پەیوەست بە دەسەڵاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر ئەنجام بدەین.
سەبارەت بە دیاریكردنی شوێنی پڕۆژەكان، كارزان عەبدولهادی ئاماژەی بەوەدا، هێشتا ناتوانن ئەوە دیاریی بكەن پڕۆژەكان لە كوێ دەكەن، بەڵام وتیشی، بە پێی پێویستی شوێنەكان و بە گوێرەی پلان و توانای دارایی بەرنامەڕێژی بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەكان لە ساڵی نوێدا دەكەین.

سەرۆكی شارەوانیی هەولێر ئاشكراشی كرد، لە ساڵی 2024 توانیویانە 120 پڕۆژە لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بە بڕی 110 ملیار دینار ئەنجام بدەن.

پڕۆژە و كارەكانی شارەوانیی هەولێر لە ساڵی 2024 جۆراوجۆر بوون، بە تایبەتی لە بوارەكانی ژینگەپارێزی و پاككردنەوە، سەوزكردنی شار و زیادكردنی رێژەی سەوزایی لە هەولێر و شارۆچكەكان و دروستكردنی رێڕەوی ئاو و لافاو، هەروەها دابیكردنی خزمەتگوزاریی شەقام و رێگە و قیرتاو و كۆنكرێتكردنی دەیان شەقام و رێگە، بە تایبەتی لە گەڕەكەكانی هەولێر و دەوربەری، كە تۆڕی 964 بە درێژایی ئەمساڵ هەواڵەكانی شارەوانیی هەولێری گواستووەتەوە.

سەرۆكی شارەوانیی هەولێر بەڵێنی چی بە خاوەن زەوییەكانی ...

سەرۆكی شارەوانیی هەولێر بەڵێنی چی بە خاوەن زەوییەكانی گردجوتیار دا؟