111 ئاوارە کەمپی دیبەگەیان چۆڵ کرد و گەڕانەوە زێدی خۆیان - وێنە؛ کۆچ و کۆچبەرانی عێراق
کۆچ وکۆچبەرانی عێراق:
زیاتر لە 110 ئاوارەی کەمپی دیبەگە بارگە و بنەیان تێکنا و گەڕانەوە زێدی خۆیان
964+
شۆڕش قادری
تاڕادەیەک ئاسایش و ئارامی گەڕاوەتەوە بۆ ناوچەکانی موسڵ و دەورووبەری، بۆیە کاتیەتی خەڵکانی دەربەدەری ئەو سنوورە بگەڕێنەوە زێدی خۆیان، لەو چوارچێوەیەشدا زیاتر لە 110 ئاوارەی کەمپی دیبەگە، بارگە و بنەیان تێکنا و بەرەو شوێنەکانی خۆیان گەڕانەوە.
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە زاری وەزیرەکەیەوە، ئیڤان فایەق بڵاویکردووتەوە، “111 ئاوارە کە لە کەمپی دیبەگەی پارێزگای هەولێر نیشتەجێ بوون، کەمپەکەیان جێهێشتووە و گەڕاونەتەوە قەزا و ناحیەکانی پارێزگای نەینەوا”.
“گەڕاندنەوەی ئەو ئاوارانە بە هاوکاری دەسەڵاتدارانی هەرێم و بەرپرسانی پارێزگای نەینەوا ئەنجام دراوە”، ئیڤان فایەق وای وتووە.
وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بڕیاریشی داوە، ئەو ئاوارانە هاوکاری دارایی بکرێن و یارمەتی بدرێن تا ئەو کاتەی لە شوێنەکانی خۆیان نیشتەجێ دەبن.