بریکارەکانی خۆراکی هەولێر
تەنیا شەش رۆژتان لەبەردەستە بۆ وەرگرتنەوەی لیستەکانتان
964+
ژێوار خدر
بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی هەولێر بەشە خۆراکی سەبەتەی نۆیەمی ساڵی 2024 دابەش دەکات و ئاگاداری بریکارەکانی خۆراکیش دەکاتەوە رۆژی شەممە 14.12.2024 سەردانییان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریکاری خۆراکی و ئەگەر تا 19.12.2024یش پابەند نەبن بێبەش دەبن لە وەرگرتنی بەشە خۆراک.
دەشڵێت، رۆژی شەممە بانکی جنوبی ئیسلامی داخراوە و ئەو بریکارانەی ڤیزەکارتی بانکی جنووبی ئیسلامییان هەیە، تاکو بەرواری 15.12.2024 دەتوانن پارە داخڵی ڤیزە کارتەکانییان بکەن و دوای ئەو بەروارە بە بڕیاری بانکی فیدڕاڵ ناتوانن پارە بخەنە سەر ڤیزە کارتەکانیان.
روونیشیکردووەتەوە، ئەو بریکارانەی کارتیfib یان هەیە، تا بەرواری 19.12.2024 دەتوانن پارە بخەنە سەر کارتەکانییان، بەڕیوەبەرایەتییەکەش هەر تا ئەو بەروارە دەتوانێت پارە لە بریکارەکان وەربگرێت، لە 20.12.2024ەوە بەهیچ جۆرێک پارە لە بریکارەکان وەرناگیرێت، بەهۆی حیساباتی ساڵانەی بانکی فیدڕاڵەوە، بۆیە دەبێ تاکو 19.12 هەموو بریکارەکان لیستیان بردبێتەوە و بە پێچەوانەوە بەهیچ جۆرێک بەشە خۆراکیان بۆ ناچێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، تەنیا ئەم مانگە دەتوانن بە هەموو جۆرە کارتێک پارە بدەن و ئەو بریکارانەشی کارتی بانکیان بۆ نەگەڕاوەتەوە یاخود هیچ کارتێکی تریان نیە دەتوانن بە کاش پارە بدەن.
باسی لەوەشکردووە، هەر بریکارێک پابەند نەبێت و لیستی بریکاری لە کاتی خۆی نەگەڕێنێتەوە و ناسنامەکەی نوێ نەکاتەوە تا بەرواری 19.12، ناوەکانیان رەوانەی بەغدا دەکرێ و بەرپرس نابین لەهەر کاردانەوەیەک.