لە داقوق

پەیامنێرمان نامەیەکی نارد؛ لە بەردەم دەرمانخانەیەک تەقینەوە روویداوە


کاروان ساڵحی

پەیامنێری 964 لە پارێزگای کەرکوک بە نامەیەک ئاگاداری کردین، لە پشتراستی کردووەتەوە، لە نزیک دەرمانخانەیەک لە قەزای داقوق بۆمبێکی چێندراو تەقیوەتەوە و ئێستا دەزگا ئەمنییەکان بەرەو شوێنی تەقینەوەکە دەچن.

نوێکردنەوە  PM 11:30 خولەک؛

دەرکەوت بۆمبەکە دەنگی بووە و لە نزیک ژمارەیەک گەنجی داقوق و لە نزیک دەرمانخانەی سەرمەد و دوکانێکی کەلوپەلی بیناسازی لە گەڕەکی خۆرز لە قەزای داقوق تەقیەوەتەوە.

تەقینەوەکە تەنیا زیانی مادی لێ کەوتووەتەوە، زیانی مادی بەر دوو ئۆتۆمبێل و دوکانێک کەوتووە.

رووداوەکە بە دیاری کراوی کاتژمێر 11:00ی ئەمشەو پێنجشەممە 12.12.2024 روویداوە، سەرچاوەیەک لە پۆلیسی داقوق بە964ـی وت، لە گەڕەکی خۆرز ژمارەیەک گەنج شەوانە لە بەردەم دوکانی دەرمانخانەیەک و دوکانێکی کەلوپەلی بیناسازی  کۆدەبنەوە یاری دۆمینە دەکەن، لەلایەن کەسانی نەناسراوە لەنزیک ئۆتۆمبێلەکانیان بۆمبەکە تەقێندراوەتەوە.

وتیشی، زیان بەر دوو ئۆتۆمبێل و یەکێک لەدوکانەکان کەوتووە. سەرچاوەکەی 964 وتیشی، لە ئێستادا هێزە ئەمنیەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە هۆکار و تۆمەتباری تەقینەوەکە.