بوومەلەرزەیەک پارێزگای سەڵاحەدینی هەژاند
+964
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
کاتژمێر 5:20 خولەکی ئەم ئێوارەیەی پێنجشەممە 12.12.2024 لە پارێزگای سەڵاحەدین بوومەلەرزەیەکی بەهێز روویدا و بە وتەی هاوڵاتیان ماوەکەی چەند چرکەیەک بووە.
جەمال حوسێن، بەرپرسی فەرمانگەی بەشی بوومەلەرزەزانیی خورماتوو 964ـی وت، “بوومەلەرزەکە کاتژمێر 5:20 خولەک روویداوە و پلەکەی 4.5 پلەی رێختەر بووە، لەلایەن ھاوڵاتیانیشەوە هەستی پێکراوە و ماوەکەی چرکەیەک بۆ دوو چرکە بووە، چەقی بوومەلەرزەکە قەزای شەرگات بووە.
وتیشی، لە تەواوی پارێزگای سەڵاحەدین هاوڵاتیان هەستیان بە بوومەلەرزەكە کردووە و بەهێز بووە.
راشیگەیاند، ئەوە لە کاتێکدایە، بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافیی هەرێمی کوردستان، کەرکوک و سەڵاحەدین و نەبوونیان لەسەر هێڵی بومەلەرزە، ئەو بومەلەرزانەی لەو سنوورانەدا روو دەدەن، مەترسییان لەسەر رووخانی باڵەخانە و ماڵ و شوێنەکانی دیکە نییە”.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا