یاداشتی لەیەكگەیشتنیان واژۆ كرد

وردەكاریی یاداشتی لەیەكگەیشتنی هەولێر و هیندستان چی تێدایە؟

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن لە نێوان ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و ئەنجومەنی بەرەو پێشبردنی بازرگانی هیندستان واژۆکرا و ئەندامێكی ژووری بازرگانیی هەولێریش دەڵێت، یاداشتەكە هاندەرێکی باش دەبێت بۆ بەرەو پێشبردنی پرۆسەی بازرگانی نێوان هەولێر و هیندستان.

رێوڕەسمی واژۆكردنی یاداشتەكە ئەمڕۆ پێنجشەممە  12.12.2024 لە نێوان سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر گەیلان حاجی سەعید و سەرۆکی ئەنجومەنی بەرەو پێشبردنی بازرگانی هیندستان موهیت سینگڵا لە هەولێر واژۆ كرا، كە كونسوڵی گشتی وڵاتی هیندستان لە هەولێر مادان گۆپاڵ و ژمارەیەك لە ئەندامانی هەردوولا ئامادەی بوون.

ئەندامی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر كامەران محەمەد ساڵح بە 964ی راگەیاند، یاداشتەكە شەش خاڵ لەخۆدەگرێت، كە هەمووی لە پێناو هاوكاری و هەماهەنگییە لە نێوان جوڵەی بازرگانی و ئابووری لە نێوان هەولێر و هیندستان.

وتیشی، بە پێی رێككەوتنی نێوان هەردوولا، كە یاداشتەكەدا واژۆ كراوە، كار بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوانیان دەكەن و زانیاری بازرگانی لەگەڵ یەكتر دەگۆڕنەوە، دڵنیابوونەوە لە نوێنەرایەتیی بارزگانی لە نێوان هەردوولا و بەشداریكرد لە پێشانگە و كارە بازرگانییەكانی نێوان هەردوولا، هەردوولا كۆبوونەوەی ساڵانە لەگەڵ یەكتر بكەن و پارێزگاری لە پەیوەندی و نهێنییە بازرگانییەكانی نێوانیان بكەن.

هاوكات ئاماژە بەوە كراوە، رێككەوتنەكە لە ئەمڕۆوە دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

ژووری بازرگانیی هەولێر: ئاسانكاری بۆ هەموو كۆمپانیاكا...

ژووری بازرگانیی هەولێر: ئاسانكاری بۆ هەموو كۆمپانیاكان دەكەین