هانى جوتیاران ده‌درێت بێخه‌م بن له چاندنى
ته‌رزه گه‌نمه‌كانى كۆیه 4 و 18 بچێنن بۆ دره‌نگ كه‌وتنى په‌ڵه بارانى باشه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
جوتیارانى سنوورى هه‌ولێر دڵنیا ده‌كرێنه‌وه سه‌ره‌ڕاى دره‌نگ كه‌وتنى په‌ڵه‌ى باران، به‌ڵام دوو جۆر گه‌نم هه‌یه ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌ى دێمی بیچێنن زه‌ره‌ناكه‌ن.
ئه‌م ئامۆژگارییه توێژینه‌وه‌ى كشتو‌كاڵى هه‌ولێر به جوتیارانى سنوروه‌كه‌ى داوه ، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌مساڵ تاوه‌كو ئێستا باران په‌ڵه‌ى نه‌داوه و ئه‌وانیش دوو دڵن له چاندنى گه‌نم.
دوو جۆره گه‌نمه‌كه بریتین له كۆیه 4 و كۆیه 18 و پێشتر توێژینه‌وه‌ى له‌سه‌ر ركاوه و سه‌ركگه‌وتوو بووه بۆ چاندنیان.
عه‌بدولسه‌مه‌د مه‌حمود ساڵح به‌ڕێوه‌به‌رى توێینه‌وه‌ى كشتو‌كاڵى هه‌ولێر، به 964ـى راگه‌یاند، ئەو دوو تەرزە تایبەتن بە چاندنی دێم شونكه رەچاوی گۆڕانی کەشوهەوا کراوە لە کەم بارانی و بەرزی پلەی گەرمی لە پایز و زستاندا.
وتیشی “ئه‌مساڵ تاوه‌كو 35 ملیمه‌تر باران باریوه و په‌ڵه‌ى نه‌داوه، بۆیه جوتیاران نیگه‌رانن له چاندنى گه‌نمه‌كانیان”.
ماوه‌ى 12 ساڵه به‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه توێژینه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئه‌م دوو جۆره گه‌نمه كردووه، دڵنیابووه‌ته‌وه كه بارانى كه‌م ناتوانێت زیانى پێبگه‌یه‌نێت و ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه ئه‌گه‌ر بارانی پەڵە دواشبکەوێت زیانى زۆر بەو دوو تەرزە ناکەوێت بۆیە ئەگەر بارانێکی باش لە ناوەڕاستی مانگی 12 ببارێت ئەوا لە گەشەو پێگەیشتندا دواناکەون لەکاتی گونجاو دەگەن بە قۆناغەکانی گوڵکردن و تۆوکردن و پێگەیشتنی تەواو.
ته‌نیا بۆ ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى توێژینه‌وه هه‌زار و 650 تۆن گه‌نمى له جۆره‌كانى هه‌ولێر 2، 4، 8 و كۆیه 18 به‌سه‌ر 300 جوتیاردا دابه‌شكردووه بۆ چاندن، به‌ڵام به‌هۆى دواكه‌وتنى په‌ڵه‌ى باران كه‌مترین رێژه‌ى ئه‌م گه‌نمه له‌لایه‌ن كه‌مترین ژماره‌ى جوتیاره‌وه چێندراون.