"به‌شێكیان سزا دراون و به‌شێكیش ماون سزابدرێن"

ئه‌مساڵ نزیكه‌ى 170 سكاڵا له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ له‌سه‌ر موه‌لیده‌كانى ناو سه‌نته‌رى هه‌ولێر  تۆمار كراون

964+

فەرهاد حەسەن

ژینگه‌ى هه‌ولێر ده‌ڵێت، ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ نزیكه‌ى 170 سكاڵا له‌سه‌ر موه‌لیده‌ى گه‌ڕه‌كه‌كانى ناو سه‌نته‌رى پارێزگارى هه‌ولێر تۆمار كراون و هۆكارى هه‌موو سكاڵاكانیش پیسكردنى ژنگه‌ى شاره‌كه‌یه‌.

به‌پێی ئامارێكی لیژنه‌ى موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان كه‌ پێشتر به‌ 964 دراوه‌، له‌ناو سه‌نته‌رى هه‌ولێردا هه‌زار و 173 موه‌لیده‌ له‌ناو سه‌نته‌رى شار هه‌ن و له‌كاتى نه‌بوونى كاره‌باى نیشتمانى كارده‌كه‌ن.

دڵشاد حسێن هیرانى، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ به‌ 964ـى راگه‌یاند، تاوه‌كو مانگى تشرینی دووه‌مى ئه‌مساڵ ژماره‌ى سكاڵاكانى هاوڵاتیان زیاتر له‌ 150 سكاڵا بووه‌ به‌ڵام ئه‌م مانگه‌ش چوندین سكاڵاى دیكه‌ تۆماركراون و ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته‌ نزیكه‌ى 170 سكاڵا.

وتیشی “سكاڵاكان له‌لایه‌ن هاوڵاتیانى گه‌ڕه‌كه‌ جیاوازه‌كانى هه‌ولێر تۆماركراون و هه‌مووشیان له‌سه‌ر پابه‌ندنه‌بوونى موه‌لیده‌كانه‌ به‌ رێنماییه‌ ژینگه‌ییه‌كان، به‌تایبه‌تیش دوكه‌ڵكردنیان”.

هاوڵاتیان سكاڵاكانیان راسته‌وخۆ بۆ فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ هێناوه‌، ئه‌وانیش له‌رێگه‌ى تیمه‌كانه‌وه‌ موه‌لیده‌كانیان له‌و كه‌موكوڕیانه‌ى هه‌یانه‌ ئاگاداریان كردوونه‌ته‌وه‌ و پابه‌ندی رێنماییه‌كانیان كردوون.

“تاوه‌كو ئێستا 11 موه‌لیده‌ سزاى پێبژاردنمان بۆ كردوون و نزیكه‌ى 10 موه‌لیده‌ش كه‌موكوڕییه‌كانیان چاككردووه‌ته‌وه‌ و ئه‌وانه‌ى دیكه‌ش كاتمان بۆ داناون بۆ ئه‌وه‌ى چاه‌ره‌سه‌رى كێشه‌و گرفته‌كانیان بكه‌ن” دڵشاد هیرانى واده‌ڵێت.

فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر سكاڵاى یاسایی له‌سه‌ر ...

فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر سكاڵاى یاسایی له‌سه‌ر 20 هاوڵاتى تۆمار كردووه

ژینگه‌ى هه‌ولێر سێ راوچی له‌ سنوورى چۆمان دایه‌ دادگ...

ژینگه‌ى هه‌ولێر سێ راوچی له‌ سنوورى چۆمان دایه‌ دادگا