نیوكاسڵ و مانچێسته‌ر یونایتد هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
یارییه‌كانی خولی نایابی ئینگلته‌را گه‌یشتووه‌ته قۆناغێكی پڕ ململانێ، یانه‌كانی نیوكاسڵ و مانچێسته‌ر یونایتد هه‌ڕه‌شه له مانچێسته‌ر سیتیی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 4ـی شوبات، یارییه‌كانی گه‌ڕی 22ـی خولی نایابی ئینگلته‌را “پرێمه‌رلیگ” چه‌ند یارییه‌كی به‌هێز به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، تیپه‌كانی پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ندی یاریی گرنگیان هه‌یه، كه پێده‌چێت كاریگه‌ریی به‌سه‌ر ریزبه‌ندییه‌كه‌وه هه‌بێت.
یانه‌ی ئارسیناڵی پێشه‌نگی خوله‌كه، له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ ئێڤێرتۆن یاریی ده‌كات.
پێناچێت ئێڤێرتۆن بتوانێت پێشكه‌وتنه‌كانی له‌نده‌نییه‌كان رابگرێت، كه ماوه‌یه‌كی زۆره له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندین.
له یارییه‌كی دیكه‌دا یانه‌ی نیوكاسڵ یونایتد له یاریگه‌ی خۆیدا له‌گه‌ڵ یانه‌ی وێستهام یاریی ده‌كات.
نیوكاسڵ ئه‌م وه‌رزه زۆر به‌هێز ده‌ركه‌وتووه و ئێستا له پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندییه به 39 خاڵ، بووته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی رژدیش له‌سه‌ر مانچێسته‌ر سیتی، كه ئێستا له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندییه به 45 خاڵ.
هه‌روه‌ها یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد، كه له پله‌ی چواره‌مه و ئه‌ویش 39 خاڵی هه‌یه، له یاریگه‌ی خۆیدا له‌گه‌ڵ كریستاڵ پاڵاس یاریی ده‌كات.
مانچێسته‌ر یونایتد ئاستی به‌ره‌و جێگیربوون ده‌ڕوات و له جامی یانه پیشه‌گه‌ره‌كانی ئینگلته‌راش گه‌یشتووه‌ته یاریی كۆتایی، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌هێز ركابه‌ریی له‌سه‌ر چوار پله‌ی پێشه‌وه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه بكات، هه‌رچه‌نده ئێستاش له پله‌ی سێیه‌مه.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆی پرێمه‌رلیگ:
ئێڤێرتۆن – ئارسیناڵ 15:30
ئه‌ستۆن ڤێللا – لێسته‌ر سیتی 18:00
مانچێسته‌ر یونایتد – كریستاڵ پاڵاس 18:00
ولڤه‌رهامتۆن – لیڤه‌رپوول 18:00
برایتۆن – بۆرنمۆس 18:00
برینتفۆرد – ساوسامتۆن 18:00
نیوكاسڵ – وێستهام 20:30.
جێی ئاماژه‌یه شه‌وی رابردوو به یاریی چێڵسی و فولهام، كه به 0-0 كۆتایی هات، یارییه‌كانی گه‌ڕی 22 ده‌ستیپێكرد.