"کارى گەورە بە تێچووى کەم"

ئامێرێکی نوێی چاندنی دانەوێڵە دەھێنرێتە گەرمیان

964+

میلاد جەلال_گەرمیان

بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی گەرمیان، یەکەمجارە ئامێرێکی نوێی چاندنی دانەوێڵە دەھێنێتە سنوورەکە و ھانی جوتیاران دەدات بەکاریبهێنن، چونکە تێچووەکەى کەمە و کارى زۆر دەکات.

ئامێرەکە، ئامێرێکى پێشکەوتووە و لە جیهاندا بۆ بوارى کشتوکاڵکردن زۆر بەکاردەهێنرێت، لە هەرێمى کوردستان نرخی نزیکەی 10 ملیۆن دینارە

ستار عەلی وتەبێژی کشتوکاڵی گەرمیان بە 964ـى وت،”ئەم ئامێرە تا ئێستا لە گەرمیان ئەزموون نەکراوە، بەھاوکاری رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی ئەو ئامێرەمان کڕیوە، دەمانەوێت ئەزموونی بکەین و ھانی جوتیاران بدەین بیکڕن”.

“ئامێرەکە بۆ وەرزی کەم بارانی و وشکەساڵی زور گونجاوە، زەویەکە زۆر ناکێڵێت، لەگەڵ ئەوەشدا لەڕووی ئابووریەوە تێچویەکی زۆر بۆ جوتیار دەگەڕێنێتەوە، چونکە ھەموو کردارەکانی چاندن و دەرمانکردن و شاردنەوەش بەیەکجار دەکات”،ستار عەلی وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد،ماوەی دوو ڕۆژ ئامێرەکەیان بە جوتیارانی سنوروەکە ناساندووە، وەکخۆى دەڵێت، “ئەگەر بەرھەمێکی زیاتریشی نەبێت، ھیچ نەبێت تێچووی قۆناغەکانی چاندن کەم دەکاتەوە”.

ساڵانە بەهۆى کەمى باران بارینەوە جوتیارانى سنوورى گەرمیان توشى گرفت دەبن لە بەرهەمهێناندا، کشتوکاڵى گەرمیان دەیەوێت لە رێگەى ئەو ئامێرەوە، بتوانێت تا رادەیەک ئەو گرفتە چارەسەر بکات.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

جوتیارانى گەرمیان دەستیان لەسەر دڵیانە باران نەبارێت

جوتیارانى گەرمیان دەستیان لەسەر دڵیانە باران نەبارێت