ڤایپى به منداڵان فرۆشتووه
ماركێتێك له سلێمانى داخرا و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕووى یاسا كرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سلێمانى هاوڵاتییه‌ك سكاڵاى له ماركێتێك كردبوو، به‌هۆى ئه‌وه‌ى پابه‌ندی رێنماییه‌كان نابێت و ڤایپ به منداڵان ده‌فرۆشێت، لیژنه‌كانى قایمقامییه‌تیش گه‌یشتنه شوێنه‌كه ودایانخست.
شوێنه داخراوه‌كه، ماركێتی بابه گوڵى پێده‌ڵێن، كه‌وتووه‌ته گه‌ڕه‌كى چوارچرا له سه‌نته‌رى پارێزگاى سلێمانى.
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، دواى داخستنى ماركێته‌كه خاوه‌نه‌كشی روبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه، چونكه بەپێی رێنماییەکانی کارکردن، نابێت دوكان و ماركێته‌كان جگه‌ره و جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی به مێرمنداڵ بفرۆشن.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، پێویسته هۆڵه‌كانی بلیارد، گازینۆ، كافتریا و شوێنی نێرگه‌له كێشان، باڕ و دوكانه‌كانی فرۆشتنی خواردنه‌وه كحولیه‌كان رێگری لە منداڵی نەوجەوان و ته‌مه‌ن خوار 18 ساڵ بکه‌ن بۆ شوێنەکانیان نێرگه‌له و خواردنه‌وه كحولییه‌كانیان پێنه‌فرۆشن بەپێچەوانەوە روبەڕووی رێکارە یاساییەکان دەکرێتەوە.
قایمقامییه‌ت، لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بە قایمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، ژمارە مۆبایلێكی به‌رده‌ست كردووه بۆ په‌یوه‌ندیكردنى هاوڵاتیان:
07708677777