بەپێی قسەکانی موحسین رەزایی
11 هەزار داعش لەوانەیە هێرش بکەنە سەر موسڵ و تکریت
964+
ژوولی عەدنان
بەپێی قسەکانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای هەماهەنگی سەرۆکانی سێ دەسەڵاتی ئێران موحسین رەزایی سەربازگەیەکی ئەمریکی لە باکووری سوریا 11 هەزار داعشی تێدا بووە و لە ماوەی چوار ساڵ مەشق و راهێنانیان پێکراوە، ئەگەری ئەوە هەیە دزە بکەنە خاکی عێراقەوە و هێرش بکەنە سەر موسڵ و تکریت.
لە کۆنگرەیەکدا کە دەربارەی دروستکردنی فڕۆکەی ئێرانیی بوو، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای هەماهەنگی سەرۆکانی سێ دەسەڵاتی ئێران موحسین رەزایی باسی لەوەکرد ئێران ئێستا ئامادەیە ” فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و مووشەک و چەک و تەقەمەنی بفرۆشێت بە وڵاتانی عەرەبی و جیهانی”.
ئاماژەی بەوەش کرد، کەمپێکی ئەمریکی لە باکوری سوریا هەیە کە 11 هەزار ئەندامی داعش و خێزانەکانیان لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا مەشق و راهێنانیان لەوێدا پێکراوە”.
هۆشداریشی دا لەوەی رەنگە لە چەند مانگی داهاتوودا هێرش بکەنە سەر موسڵ یان تکریت لە عێراق.
ئەمە لە کاتێکدایە دواى 53 ساڵ حوکمڕانى و سەردەستەیى، حوکمى بنەماڵەى ئەسەد بە هەڵاتنى بەشار ئەسەد و دارودەستەکەی دوو رۆژ لەمەوبەر کۆتایى هات.
چەکدارانى ئۆپۆزسیۆن گەیشتنە دیمەشق و سەربازانى حکومەتى سوریا بەبێ تەقە پارێزگاکەیان رادەستکرد و حوکمى ئەسەد کۆتایى هات، ئۆپۆزسیۆنیش بە فەرمى کەوتنى رژێمەکەى راگەیاند.