کەشناسی: بەفرێکی تر دەبارێت

964+
هێمن بەکر

کەشناسی دەڵێت، ئەمڕۆ و بەیانی بەفرێکی تر دەبارێت لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان و رەنگە سەنتەری شارەکانی وەکو سلێمانی و دهۆک بگرێتەوە.

بەشی کەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لە دوانیوەڕۆ دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، بارانبارین لە ناوچەکانی باکووری خۆرئاوا دەست پێدەکات، لە کاتەکانی شەودا رێژەی دابارین زیاد دەکات و زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە، هەروەها بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان و ئەگەری هەیە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و دهۆک بگرێتەوە.

کەشناسی لەبارەی کەشوهەوای سبەی یەکشەممە پێشبینی کردووە، کە ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان.