بۆ ساڵی نوێ

بەڕێوەبەرایەتیی وەرزشی سلێمانی پڕۆژەیەکی نوێی جیاواز رادەگەیەنێت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

بەڕێوەبەری وەرزشی سلێمانی رایگەیاند، بەبۆنەی ساڵی نوێ چەند پڕۆژە و چالاكییەكی وەرزشی بۆ خزمەتی تووشبوانی شێرپەنجە و كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت ئەنجام دەدەن.

كاروان شێخ زیرەك ئەمڕۆ سێشەممە 10.12.2024 بە 964ی راگەیاند، بە ئامانجی هاندانی بۆ وەرزش و ئەنجامدانی وەرزشی بەکۆمەڵ و کۆکردنەوەی دیاری و خەڵاتی تایبەت بۆ منداڵانی تووشبوی شێرپەنجە، خاوەن پێداویستی تایبەت و خانەی بێسەرپەرشتان، بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی بە هاوکاری چەند یانەیەکی وەرزشی ناو سەنتەری سلێمانی پڕۆژەیەکی وەرزشی جیاواز رادەگەیەنێت.

وتیشی، یانە بەشدارەكان بریتیین لە سلێمانی، ئاشتی، ئافرۆدێت و رۆژ، پڕۆژەکەش بە جۆرێکە هۆڵ و یاریگەی یانەکان تەرخان دەکرێت بۆ چالاکییەکی وەرزشی بەکۆمەڵ لە نێوان دانیشتووانی گەڕەکەکانی نزیکی یانە وەرزشییەکە و میوانانی دیکە، کە بە سەرپەرشتی راهێنەرانی شارەزا پێکەوە کاتێکی وەرزشی و چێژبەخش ئەنجام دەدەن، هاوکات میوانان (دایکان و باوکان و منداڵان و دانیشتوانی گەڕەک) دیاری و یاریی منداڵان دەبەخشن بە پڕۆژەکە و دواتر و دوای کۆکردنەوەی دیارییەکان، بەبۆنەی ساڵی نوێوە پێشکەش بە منداڵانی تووشبووی شێرپەنجە و خاوەن پێداویستی تایبەت و خانەی بێسەرپەرشتان دەکرێت.

كاروان شێخ زیرەك ئاماژەی بەوەدا، لە چەند رۆژی داهاتوودا ناونیشان و کات و ساتی چالاکییەکە بڵاودەکەنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی وەزشوانە دێرینەکان بەس...

بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی وەزشوانە دێرینەکان بەسەر دەکاتەوە