پێشەنگا و دیواربەندی بۆ وێنەکانیان دەکەنەوە

بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی وەزشوانە دێرینەکان بەسەر دەکاتەوە

964+

ژوولی عەدنان

بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی داوا لە کەسوکاری وەرزشوانە کۆچکردووەکانی شارەکە دەکات وێنەی یاریزانەکانیان بهێنن تا لە پێشانگەیەک نمایشی بکەن.

240 ساڵە شاری سلێمانی درووستبووە، بە مێژووی ئەو شارە دەیان وەرزشوان و پاڵەوانی وەرزشی بەخۆوە بینیوە.

بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی، لەیادی 240 ساڵەی بونیادنانی شارەکە بە رۆحێکی وەرزشییەوە داوا لە کەسوکاری وەرزشوانە کۆچکردووەکان دەکات وێنەی پاڵەوانەکانیان بگەیەننە دەستیان، تاوەکو لە پێشانگایەکدا بەسەریان بکەنەوە.

کاروان کارزان بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی بۆ 964 وتی: ” لەیادی 240 ساڵەی بونیادنانی شاری سلێمانیدا، پێشەنگایەكی فۆتۆگرافی وەرزشی دەكەینەوە كە گوزارشت لەمێژووی وەرزشی شاری سلێمانی لە ساڵانی سیەكانی سەدەی رابردوو تا وەكو ئێستا دەكات، هاوكات پەردە لەسەر وێنەی دیوار بەندی بەڕێوەبەرایەتی لادەبەن، كە وێنەی چەند وەرزشكارێكی سلێمانی لەسەر درووستکراوە”.

وتیشی، رەنگە هەندێک وەزشوانی دێرین هەبێت بە بیری ئەواندا نەهاتبێت و لە خەیاڵیان نەبن بۆیە داوا لە خۆیان دەکەن وێنە بگەیەننە دەستیان بۆ ئەوەی بیخەنە سەر دیوارەکە.

پێشەنگە‌و دیواربەندەكە رۆژی 14.11.2024 کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی لەبەڕێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی دەكرێتەوە‌ و پێشانگەكە جێگیرە‌و لانابرێت.

شۆڕشی چه‌مچه‌ماڵ بووه‌ پاڵه‌وانی باله‌ی كوردستان

شۆڕشی چه‌مچه‌ماڵ بووه‌ پاڵه‌وانی باله‌ی كوردستان

کوردێک خەڵاتی دووەم باشترین یاریزانی باسکەی عێراق ب...

کوردێک خەڵاتی دووەم باشترین یاریزانی باسکەی عێراق بەدەستدەهێنێت