قۆناغی سێیەم
پرۆسەی سەرژمێری تا 14ی مانگ درێژكرایەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بەڕێوەبەری ئاماری هەولێر رایگەیاند، پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان بۆ ماوەی چوار رۆژ درێژكرایەوە و باسی لەوەش كرد، چەند كێشەیەك هاتبوونە بەردەم پرۆسەكە.
دلزار حەمەساڵح بە 964ی راگەیاند، قۆناغی سێیەمی پرۆسەی سەرژمێریی گشتی لە عێراق و هەرێمی كوردستان بۆ چوار رۆژی دیكە درێژكرایەوە و تا 14ی مانگ بەردەوام دەبێت.
وتیشی، “كۆمەڵێك كێشە هاتبوونە بەردەم پرۆسەكە، كە وای كرد كارەكان لە وادەی خۆیدا تەواو نەكرێن، كە بڕیار بوو 10ی ئەم مانگە بەكۆتا بێن”.
“كێشەكان بریتی بوون لە خراپی ئینتەرنێت، كێشە لە ناو تابلێتەكان، زۆریی ژمارەی خانەوادەكان لای هەر توێژەرێك، خراپیی كەشوهەوا لە هەندێك ناوچە و چەند بابەتێكی تەكنیكی”، دلزار حەمەساڵح وای وت.
لە پرۆسەی سەرژمێری عێراق سەدان هەزار کەس لەسەر هەرێم هەژمار نەکراون
سەبارەت بە پارێزگای هەولێر، بەڕێوەبەری ئامار ئاماژەی بەوەدا، هەر توێژەرێك (بژمێر) بە لای كەم 130 خێزانی لەلابووە بۆ ئاراستەكردنی 77 پرسیار و پرسەكە وەك توێژینەوەیەك بووە لە بارەی ژیان و گوزەران، تەندروستی، خوێندن، پێداویستییەكانی ژیان و ماڵ و زۆر بابەتی دیكە، بۆیە كاتێكی زۆری پێویست بووە؟
“لەگەڵ ئەوەشدا پێم وایە وەك پارێزگای هەولێر ئێمە بە شێوەیەكی باش كارەكانمان كردووە و دواكەوتنی هەندێك پارێزگای دیكەی عێراق، وای كرد پرۆسەكە درێژ بكرێتەوە”، ئەمەش قسەی بەڕێوەبەری ئاماری هەولێرە.
پرۆسەی سەرژمێریی گشتی لە عێراق و هەرێمی كوردستان بۆ 2024 بە سێ قۆناغ ئەنجامدراوە، قۆناغی یەكەم ژمارەدانان و گەمارۆدان بوو لەسەر ماڵ و رێگا و باڵەخانەكان، قۆناغی دووەم كە لە رۆژانی 20 و 21ی تشرینی یەكەم كرا، تۆماركردنی خانەوادەكان بوو، دواتر قۆناغی سێیەم دەستی پێكرد، كە ئاراستەكردنی 77 پرسیار بوو لە خانەوادەكان و تا 14ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
تەمەنی 102 ساڵە و بەشداریی سەرژمێریی کرد
سەرژمێری
ئەو بڕیارانەى لە کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆ دراون
حکومەتى هەرێم و نوێنەرانى کورد لە بەغدا لە بارەى موچەى 2025 چەند بڕیارێکیان دا
لە بەعقوبە
بژمێرەکانی سەرژمێریی دیالە داوای دامەزراندن دەکەن
لە چرقەى گەرما کاریان کرد لە سەرمادا وەریان گرت
بژمێرەکانى خانەقین گیرفانیان گەرمکرایەوە
هەڵمەتی چاندن دەستی پێکرد
"سلێمانی زیاتر لە سێ ملیۆن دار و نەمامی هەیە"
زیاتر 20 هەزار کەسن