وەزارەتی ناوخۆی عێراق:

“هیچ “تیـ*رۆریستێک”مان لە عێراق دەستگیر نەكردووە لە سوریاوە هەڵاتبێت”

964+
ئەرسەلان عەبدوێ

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند ئەوەی لە سۆشیال میدیا بڵاوكراوەتەوە گوایە هێزە ئەمنییەكانی عێراق كەسێكیان دەستگیر كردووە، كە لە زیندانەكانی سوریا هەڵاتووە و “تیـ*رۆریستێک” ـە، راست نییە و شتی وا رووینەداوە.

وەزارەتەكە ئەمشەو راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، بەشی بەرەنگاربوونەوەی پڕوپاگەندەكان ئەو هەواڵانە رەتدەكاتەوە كە لە هەندێك پەیجی سۆشیال میدیا بڵاوكراوەتەوە، كە گوایە هێزە ئەمنییەكان هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵێك و لەوێدا “تیـ*رۆریستێک” لە سوریا لە زیندان هەڵاتووە و لە عێراق دەستگیر كراوە.

ئاماژە بەوەش دەكەن، دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دووپاتی دەكاتەوە، كۆمەڵێك “تیـ*رۆریستێک” ماوەیەك لە ژێر چاودێریی ئەواندان و ئەوە نییە كە لە دەرەوەی عێراق و لە سوریاوە هاتبن.

بەشی بەرەنگاربوونەوەی پڕوپاگەندەكان لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق داوا لە میدیاكان دەكات، پابەندی وردبینی بن لە بڵاوكردنەوەی هەواڵەكان، هەروەها پشت بە سەرچاوە فەرمییەكان ببەستن بۆ وەرگرتنی زانیاری و خۆیان لە پڕوپاگەندەكان بەدوور بگرن.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: ئەمساڵ 12 هەزار بیانی دیپۆرتکراو...

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: ئەمساڵ 12 هەزار بیانی دیپۆرتکراونەتەوە