کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی

عێراق داوا دەکات سەروەری خاک و خەڵکی سوریا بپارێزرێت

964+

ژوولی عەدنان

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە،8.12.2024 كۆبوونەوەیەكی فراوانی لایەنەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی بە بەشداریی سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران و سەرۆكی پەرلەمان بەڕێوەچوو.

لە راگەیاندراوێکدا، كە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران بڵاویكردووەتەوە، ئاماژە بەوە كراوە سەرۆک کۆمار عەبدولـلەتیف جەمال رەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، مەحمود ئەلمەشهەدانی، هەروەها  سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری فایق زەیدان ئامادەبوون.

روونیشیان کردەوە کۆبوونەوەکە بە مەبەستی تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی رووداوەکانی سوریا و کاردانەوەی ئەمنی و سیاسییەکانی لەسەر ئاسایش و سەقامگیری عێراق و تەواوی ناوچەکە ئەنجامدرا، هەروەها بەدواداچوون بوو بۆ بارودۆخی هاوڵاتیانی عێراقی لە سوریا.

لە كۆبوونەوەكەدا باسیان لەوەش کردووە، پێویستە سەلامەتیی خەڵکی سووریا بپارێزرێت و یارمەتی بدرێن بۆ گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان .

ئەوەشیان روونکردووەتەوە کە لە کۆبوونەوەکەدا هەڵوێستی پتەوی عێراق دووپات کراوەتەوە لەسەر پێویستیی پاراستنی یەکڕیزی و ئاسایش و سەقامگیری خاکی سوریا.

بە پێی راگەیاندراوەكە، لە كۆبوونەوەكەدا جەختیشیان لەسەر گرنگی رێزگرتن لە سەروەری خاكی سوریا و هەڵبژاردنەکانی گەلی سوریا کردەوە بۆ ئەوەی بە سەلامەتی و ئارامی بژین.

سوودانی دوای ئێران هاتە هەولێر و 150 خێزانی دیکە لە هەول...

سوودانی دوای ئێران هاتە هەولێر و 150 خێزانی دیکە لە هەولێر دڵخۆش کران

سوودانی لیژنەیەک لەسەر چەند کێشەیەکی هەرێم پێکدەهێنێت

سوودانی لیژنەیەک لەسەر چەند کێشەیەکی هەرێم پێکدەهێنێت