هەواڵەكان
خاوەنی مەلیکەکان کۆڵنادەن و بایکۆتیش لە سلێمانی بەردەوامە
964+
ژووری هەواڵ
جارێکى دیکە خاوەن ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان گردبوونەوە و داوا دەکەن کارتى رێگەپێدانانیان بۆ دەربکرێت و ئیر ئەوەندە نەبنە باعیسی زەرەر بۆیان.
هەر لە سلێمانی دەمێنمەوە، بێ موچەیی درێژەی بە بایکۆت داوە لە زۆرێک لە فەرمانگەکانی سلێمانی و گەرمیان و تادێت بازنەکەیان فراوانتر دەبێت، کەسێکیش نییە قسە لەسەر ئەم وەزعە بکات و کاتی موچە دیاری بکات.
هەموو شت داویە لە کەمەی هەر موچە نا ئەوەتا بەشە خۆراکی مانگانە لە ساڵەکەتا نۆ مانگ دابەشدەکرێت ئەمە هەر هەرێم نا بەڵکو دەردەکە عێراقیشی گرتووەتەوە و ئەوانیش بەهەمان شێوە.
لە ھەڵەبجە گرفتی کەمی غاز ھەیە و بریکارەکانی غازیش ھەڕەشەی ئەوە دەکەن، ئەگەر ئەم گرفتە بەم شێوەیە بەردەوام بێت، کارەکانیان رادەگرن و چیتر غاز دابەشناکەن.