"بایکۆتیان کردووە”

چارەکێکە هاتوچۆی سلێمانی دەرگای نەخستووەتە سەرپشت

964+

ژووری هەواڵ

تا کاتژمێر 8:45 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، کارمەندان و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی دەرگایان بە رووی مامەڵەی هاوڵاتیان نەکردووەتەوە.

ئەمڕۆ سەرەتای هەفتەیەکی نوێیە و شۆفێران و هاوڵاتیان بۆ مامەڵە روویان لە بەڕێوەبەرایەتییەکە کردووە.

سەرچاوەیەک لەناو بەڕێوەبەرایەتییەکە بە تەلەفۆن قسەی بۆ 964 کرد و وتی، کارمەندەکان هاتوونەتە دەوام، بەڵام بەهۆکاری دواکەوتنی موچەکانیان ئامادە نین، دەست بە دەوامی فەڕمی بکەن و بایکۆتی کارەکانیان کردووە.

زانیاری دێت ..