"له‌ هه‌رێم و عێراق وه‌كو یه‌كه‌"

ئه‌مساڵ ته‌نیا 9 به‌شه‌خۆراك به‌سه‌ر هاوڵاتیان دابه‌شده‌كرێت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

دابەشکردنی خۆراکى هەولێر ده‌ڵێت، هه‌فته‌ى داهاتوو دوایین به‌شه‌خۆراكى ئه‌مساڵ به‌سه‌ر هاوڵاتیان دابه‌ش ده‌كرێت، به‌مه‌ش له‌مساڵدا ته‌نیا نۆ به‌شی دابه‌ش ده‌كرێت.

دلێر عەبدولواحید، بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراک لە هەولێر، بە 964ـی راگەیاند، دابەشکردنی بەشەخۆراكی هەشتەمی ئەمساڵ کۆتایی هاتووه‌ و لە سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌وه‌ دەست بە وەرگرتنی پارە لە بریکارەکانی خۆراک دەکەین، بۆ بەشەخۆراکی نۆیەم و کۆتایی ئەمساڵ دابه‌ش بكرێت.

وتیشی “بڕیارى دابه‌شكردنى به‌شه‌ خۆراك له‌لایه‌ن عێراقه‌وه‌یه‌، كاتێك بڕیاری دابه‌شكردن ده‌دات له‌هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌مانكات دابه‌ش ده‌كرێت”.

روونیكرده‌وه‌، دابه‌شكردنى خۆراك له‌عێراقدا به‌شێوه‌ى مانگانه‌ نییه‌ به‌ڵكو به‌شێوه‌ى به‌شه‌خۆراك یان سه‌به‌ته‌ى خۆراكه‌، ئه‌و بودجه‌یه‌ى ئه‌مكساڵیش بۆ ته‌رخانكرابوو هه‌موو بایی نۆ به‌ش كردووه‌.

باس له‌وه‌شده‌كات، ئه‌و نۆ به‌شه‌ خۆراكه‌ى له‌ هه‌رێم دابه‌ش ده‌كرێت به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ته‌واوى عێراق هه‌ر نۆ به‌شی دابه‌شده‌كرێت و هیچ جیاوازییه‌كی نییه‌.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، به‌پێی بودجه‌ى دابینكراو ده‌بوایه‌ ئه‌مساڵ ته‌نیا هه‌شت به‌شه‌خۆراك له‌ عێراق و هه‌رێم دابه‌ش بكرایه‌ به‌ڵام له‌ به‌غدا كرایه‌ نۆ به‌ش و ده‌شڵێت “ساڵى پار ته‌نیا 10 به‌شه‌خۆراك دابه‌ش كرابوون”.

به‌قسه‌ى دلێر عه‌بدولواحد، ئه‌وه‌ به‌شه‌خۆراكه‌ى كه‌ هه‌فته‌ى داهاتوو دابه‌شی ده‌كه‌ن بریتین له‌ شەش ماده‌، ئه‌وانیش برنج، شەكر، دۆشاوی تەماتە، زەیت، نیسک و ئارینۆکه‌.

خۆراكى هه‌ولێر به‌شه‌خۆراكى ده‌یان بریكارى راگرتوو...

خۆراكى هه‌ولێر به‌شه‌خۆراكى ده‌یان بریكارى راگرتووه‌

"ئه‌گه‌ر به‌شه‌خۆراكه‌كه‌ت وه‌رناگریت ناوت ده‌سڕێته‌وه‌"