دیمەنێکی دەرەوەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كه‌لوپه‌لى خۆراكى هه‌ولێر كه له سۆشیاڵ میدیاكه‌یان بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ليستى ناوەکان ببینە
خۆراكى هه‌ولێر به‌شه‌خۆراكى ده‌یان بریكارى راگرتووه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەرێوەبەرایەتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکى هەولێر، به‌شه خۆراكى ده‌یان بریكارى له سنوورى پارێزگاكه‌ى راگرتووه و ده‌ڵێ “تا پاره نه‌هێنن خۆراكیان بۆ ناچێت”.
ناوى ئەو بریکارانەی لە دوو لیستدا بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ده‌ڵێت، تاوه‌کو ئێستا پارەی بەشەخۆراکی لیستی مانگی 5/2024 یان نەداوە، کە بەشە خۆراکی سەبەتەی چوارەم دەکات.
ئاماژه‌ى به‌وشه‌كردووه، به‌شه‌خۆراكى سه‌به‌ته‌ى چواره‌میان وه‌رگرتووه و ته‌واوبووه، كه‌چی تاوه‌كو ئێستا پاره‌كه‌یان نه‌هێناوه.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، ئێستا ده‌ستیان به دابەشکردنی بەشەخۆراکی سەبەتەی پێنجەم كردووه، به‌ڵام ئه‌و بریكارانه‌ى باسیدهكهن خۆراکیان راگیراوە و لە کۆگاکان دەمێنێتەوە و بۆیان ناچێت، تائهوكاتهى پاره‌كانیان ته‌سلیم ده‌كه‌ن.
باسی له‌وه‌شكردووه، دوا رۆژ بۆ هێنانى پاره‌كانیان رۆژى 15.7.2025 ـه و ده‌توانن له‌گه‌ڵ هێنانى پاره‌كه‌یان لیستى نوێی به‌شه‌خۆراكیش وه‌ربگرن.