پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە
سەرماکەی دەشکێنێت و باران بارین دەستپێدەکاتەوە
964+
شۆڕش قادری
سبەینێ یەکشەممە باران بارین لە هەندێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەست پێدەکاتەوە و پلەی گەرماش کەمێک بەرز دەبێتەوە.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ شەممە 7.12.2024 ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت و پلەی گەرماش بەراورد بە دوێنێ یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبێتەوە.
بۆ سبەی یەکشەممەش ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت و ئەگەرى نمە بارانێک هەیە لەکاتەکانى ئێوارەدا بەتایبەتى ناوچەکانى رۆژهەڵاتى هەرێم .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 20 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 18 پلەی سیلیزی
دهۆک: 19 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 20 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 19 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 21 پلەی سیلیزی
سۆران: 16 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 11 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 24 پلەی سیلیزی