پێشنیار دەکرێت
“لە کاتى نوێکردنەوەى مۆڵەتى شۆفێرى نەمامێک بنێژە”
964+
ئاکام غەفور- سۆران
ژینگەدۆستێک پێشنیارێک دەخاتە بەردەم بەڕێوەبەرایەتیى هاتوچۆى سۆران کە هەر شۆفێرێک لە کاتى نوێکردنەوەى مۆڵەتى شۆفێرى ناچار بکرێت بە ناشتنى نەمامێک.
نیاز باڵەکى، ژینگەدۆستێکى سنوورى ئیدارەى سۆرانە، لە رێگەى مایکى 964ـەوە پڕۆژەکەى بۆ هاتوچۆى سۆران پێشنیار کردووە و داوا دەکات لە کاتى بەناوکردن یان نوێکردنەوە یان دەرهێنانى مۆڵەتى شۆفێرى، شۆفێر ناچار بکرێت بە ناشتنى نەمامێک.
بە بڕواى نیاز باڵەکى، لەو رێگەیەوە هەم ژینگەى کوردستان سەوزتر دەکەن و هەمیش لەگەڵ بەرفراوانبوونى ژمارەى دانیشتوان رووبەرى ژینگەش پارێزراو دەبێت.
ئەو ژینگەدۆستە دەیەوێت لە رێگاى بەڕێوەبەرایەتیى هاتوچۆى سۆرانەوە پڕۆژەکەى بگات بە وەزارەتى ناوخۆ و لە تەواوى کوردستان جێبەجێ بکرێت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح