بەپێی ریزبەندی زانکۆ عەرەبییەکان

زانکۆی دهۆک یەکەم زانکۆی عێراقە

964+

ژوولی عەدنان

ریزبەندی زانکۆ عەرەبییەکان بۆ ساڵی 2024 زانکۆی دهۆکی بە یەکەمی عێراق و زانکۆی سلێمانی دووەم و زانکۆی سەڵاحەدین سێیەم داناوە.

ساڵانە دامەزراوەی TIME HIGHER EDUCATION هەڵدەستێ بە هەڵبژاردنی کۆمەڵێک زانکۆ و پۆلێنکردنیان بەپێی چەند پێوەرێکی جیهانی .

بە پێی راگەیاندراوەی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ساڵانە ئەم هەڵسەنگاندنە لە نێوان 22 وڵاتی عەرەبیدا دەکرێت، لەناو هەموویان دهۆک شەشەمی زانکۆ عەرەبییەکان بووە.

دیاریکردن و هەڵبژاردنی زانکۆکان بەپێی ناوبانگی وانەوتنەوە، ژینگەی فێربوون، کوالێتی توێژینەوەکان، بەنێودەوڵەتیبوون، کاریگەری لەسەر کۆمەڵگە ئەنجام دەدرێت.