زیانی گیانی نەبووە
کارگاییەکی پلاستیک و دار لە ئاکرێ سووتا
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
کارگەییەکی پلاستیک و دار لە قەزای ئاکرێ سووتا، بەرگری شارستانی ئاکرێش دەڵێت، پێنج تیمی ئاگر کۆژێنەوە ئاگرەکەیان کوژاندەوەو زیانی گیانی نەبوو.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە2024.12.5 ، لە قەزای ئاکرێ کارگایەکی گەورەی پلاستیک و دار سووتا و زیان بە ئامیرەکان و کەلوپەلی کارگەکە کەوتووە .
ئیبراهیم فەریق ،بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ئاکرێ بە 964ـی وت ، پەیوەندی بە ژووری کۆنترۆڵی ئاگرکوژێنەوە کرا ،کە کارگایەکی پلاستیک و دار ئاگری گرتووە و ئامیرەکان سووتاون بەڵام زیانی گیانی نەبووە.
وتیشی، ئاگرەکە بەهۆی یەکێک لە ئامێرەکانی ناو کارگاکەبووە، لەلایەن پێنج تیمی ئاگرکۆژێنەوە کۆنتڕۆڵکراوە .
زیانی ماددی زۆرن بەڵام لیژنەیەک پێکهاتووە بۆ دیاریکردنی زیانەکان.
پێداچوونەوە – ژوولی عەدنان