"به هه‌ڵه زانیاریان بە دادگا داوه"
دەنگۆی دەستگیرکردنی ژمارەیەک فەرمانبەری شارەوانی حاجیاوا راست دەرچوو
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ده‌نگۆى ده‌ستگیركردنى چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكى شاره‌وانى حاجیاوا بڵاوكرایه‌وه، نه تۆمه‌تیان باس كرابوو نه ژماره‌شیان، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه ده‌ستگیركردنى ئه‌م فه‌رمانبه‌رانه‌ى بۆ 964 پشتڕاستكرده‌وه و تۆمه‌ته‌كه‌شی ئاشكرا كردن.
وا بڵاوكرایه‌وه كه له حاجیاوا بە بڕیاری دادوەر زۆرینەی فەرمانبەرانی بەشی زیادەڕۆیی شارەوانی دەستگیرکراون و تاوه‌كو ئێستاش ئازاد نه‌كراون.
ئه‌زوه‌ر جه‌عفه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى حاجیاوا، به 964ـى راگه‌یاند، ژماره‌ى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى شاره‌وانى كه ده‌ستگیركراون چوار كه‌سن و تۆمه‌ته‌كه‌شیان ئه‌وه‌یه كه زانیاری هه‌ڵه‌یان داوه به‌دادگا.
وتیشی “تاوه‌كو دوێنێ ئه‌م چوار فه‌رمانبه‌ره ئازادنه‌كرابوون، به‌ڵام ئه‌م ماده‌یه‌ى پێی راگیراون ده‌كرێت دادوه‌ر به كه‌فاله‌ت ئازادیان بكات”.
به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه ره‌تیكرده‌وه كه بزانێت ئه‌و بابه‌ته چییه كه دادگا داواى له فه‌رمانبه‌ره‌كان كردبێت زانیاری پێبده‌ن.
ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه، له ناحیه‌ى حاجیاوا، كێشه‌ى پارچه زه‌وییه‌ك خه‌ڵكه‌كه‌ى دابه‌شی سه‌ر دوو به‌ره كردووه، یه‌كه‌میان ده‌ڵێت پێویسته بكرێته باخچه و سه‌وزایی و دووه‌میش ده‌ڵێت بكرێته پڕۆژه بۆ ناحیه‌كه.
پارچه زه‌ویه‌كه هی به‌شی سیانەی فه‌رمانگه‌ى کارەبای حاجیاوایه، كه‌وتووه‌ته ناو جه‌رگه‌ى سه‌نته‌رى ئه‌م ناحیه‌یه و بیناكه له ساڵى 1988 دروستكراوه، به‌هۆى ئه‌وه‌ش كه فه‌رمانگه‌ى كاره‌با بینایه‌كی نوێیان بۆ دروستكردووه، قسه له‌سه‌ر ئایینده‌ى ئه‌م پارچه زه‌ویه ده‌كرێت.
پێشتر دادگاى حاجیاوا له‌سه‌ر كێشه‌ى ئه‌م پارچه زه‌ویه چه‌ند به‌رپرسێكی ئیدارى بانگهێشت كردبوون و وته‌یان لێوه‌رگیرابوو و چه‌ند كه‌سێكیش دواى راگرتنیان به كه‌فاله‌ت ئازاد كران.