تیمه‌كان ده‌ستوبردیان كردو له‌ناویان بردن

له‌ سنوورى چۆمان باران به‌شێكى مینه‌كانى له‌ چاڵێكدا كۆكردووه‌ته‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ سنوورى قه‌زاى چۆمان به‌شێك له‌ مین و ته‌قه‌مه‌نى كێڵگه‌ مینێك به‌هۆى بارابارینه‌وه‌ له‌ شوێنی خۆیان نه‌ماون و له‌ ناو چاڵێك كۆكراونه‌ته‌وه‌، تیمه‌كانى ده‌زگاى مینیش كه‌ به‌م حاڵه‌ته‌ ده‌زانن، ده‌ستوبردیان كردو گه‌یشتنه‌ شوێنه‌كه‌ و مین و ته‌قه‌مه‌نیه‌كانیان له‌ناوبرد.

كێڵگه‌ مینه‌كه‌ به‌ (كارێزان A) ناسراوه‌ كه‌وتووه‌ته‌ گوندی مەران و ئێنێ و مژدینیان لە سنوری قەزای چۆمان.

عه‌لى عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى مینى هه‌ولێر، به‌ 964ـى راگه‌یاند، هه‌ڵكه‌وته‌ى كێڵگه‌ مینى كارێزان لێژاییه‌و به‌ هه‌ر بارانبارینێك مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان له‌شوێنی خۆیان نامێنن، بۆیه‌ ئه‌مانه‌ش شۆڕبوونه‌وه‌ته‌وه‌ ناو ئه‌م چاڵه‌.

وتیشی “ئه‌مڕۆكه‌، تیمی لەناوبردنی تەقەمەنی نەتەقاوە، ته‌واوى ئه‌م ته‌قمه‌نیانه‌یان له‌ناوبردووه‌ كه‌ بریتی بوون له‌ 13 مین و 38 پاشماوه‌ى ته‌قه‌مه‌نى”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، كێڵگه‌مینى كارێزان یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین كێڵگه‌ى مینه‌ له‌سنوروى هه‌ولێر و رووبه‌ره‌كه‌ى زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن مه‌تر دووجایه‌، كێڵگه‌كه‌ كراوه‌ته‌ چه‌ند به‌شێك و ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه‌ تیمه‌كانمیان كارى تێدا ده‌كه‌ن.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، نازاندرێت كه‌ى كاره‌كانى ئه‌م كێڵگه‌یه‌ كۆتایی دێت، چونكه‌ ئه‌وان ته‌نیا له‌رێگه‌ى دوو تیمه‌وه‌ كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و پێده‌چێت چه‌ند ساڵێكی دیكه‌ى پێبچێت.

ده‌زگاى گشتی کاروباری مینى هه‌رێم، ساڵانه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌رێگه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانیه‌وه‌ هاوڵاتیانى گوندنشین له‌مه‌ترسی مین و ته‌قه‌مه‌نیه‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌، به‌تایبه‌تیش ئه‌و ناوچانه‌ى گومانى مینى لێده‌كرێت یان كێڵگه‌ى مینى لێیه‌ كه‌ به‌هۆى باران و به‌فر بارینییه‌وه‌ مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان جێگۆڕكێ ده‌كه‌ن و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان دروست ده‌كات.

دواى هه‌ر بارانێكی به‌خوڕ كێڵگه‌ مینێك ده‌رده‌كه‌و...

دواى هه‌ر بارانێكی به‌خوڕ كێڵگه‌ مینێك ده‌رده‌كه‌وێت