دوو کەسیش دەستگیر کران

لە هەولێر دەرمانخانەیەک داخرا کە بازرگانی بە دەرمانی هۆشبەر کردووە

ژووری هەواڵ

لە هەولێر دەرمانخانەیەک داخرا کە بازرگانی بە دەرمانی هۆشبەر کردووە و ئاسایش دەڵێت، لە کاتی پشکنین بۆ دەرمانخانەکە دەرکەوتووە ژمارەیەکی زۆر دەرمانی قاچاخ و رێگە پێنەدراوی هەیە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 4.12.2024، ئاسایشی هەولێرداخستنی دەرمانخانەیەکی راگەیاند و دەڵێت، دەرمانی هۆشبەر و کارتێکەرە هۆشییەکانی بە ئاڵودەبووانی هۆشبەر فرۆشتووە و بەبێ پسولەی پزیشک و دوور لە رێنمایە پزیشکیەکان و دەرمانی فرۆشتووە.

ئاسایش دوو تۆمەتباریشی دەستگیر کردووە کە یەکێکیان یاریدەدەری پزیشکی دەرمانخانەیە.

لەنێو دەرمانخانەکەدا هەموو ئەو دەرمانە نایاساییانەی کە دۆزراونەتەوە دەستیان بەسەردا گیراوە، ئاسایش وا دەڵێت.